The fourth symposium of the School of Medicine

Post date: Apr 26, 2016 11:12:49 PM

چوارەم سیمپۆزیۆمی سكوڵی پزیشكی –زانكۆی سلێمانی ئەنجام درا...

لەبەرواری 24-4-2016 لە هۆڵی راپەرینی كامەپەكۆنەكەی زانكۆی سلێمانی بەئاماددەبوونی بەرێزان د.خسرەو عبدالله رشید (جێگری سەرۆكی زانكۆ بۆكاروباری زانستی و خوێندنی باڵا) و بەرێز د.كۆسار محمد علی سەرۆكی سكوڵی پزیشكی و بەرێز دكتورە عەتیە سەرۆكی سكوڵی پەرەستیاری و چەندین مامۆستای سكوڵی پزیشكی و سكوڵەكانی تری فاكەلتیە پزیشكی یەكان و ژمارەیەكی بەرچاوی خوێندكاران چوارەم چوارەمین سیمپۆزیۆمی سكوڵی پزیشكی ئەنجامدرا كەلەلایەن ژمارەیەك لەخوێندكارانی سكوڵ وەك نەریتیكی ساڵانە رێك دەخرێت..

سەرەتای سپمۆزیۆمەكە بەوتەی لیژنەی ئامادەكار لەلایەن خوێندكار محمد زاهیرە پێشكەشكرا و پاشان بەرێز دكتورە شیلان حسین وتاری سكوڵی پێشكەشكرد, دواتر بەرێز دكتور خسرەو عبداللە جێگری سەرۆكی زانكۆ وتەیەكی كورتی پێشكەشكرد...

پاشان زیاتر لە حەوت بابەتی زانستی پەیوەست بەژیانی خوێندكار و مامۆستا و زانستی پزیشكی یەوە پێشكەشكران لەلایەن مامۆستایانی بەئەزمونەوە..

سیمپۆزیۆمەكە 4 كاتژمێری خایاند و لەلایەن كۆمپانیای مێركەوە سپۆنسەركرا.