تیمێکی زانکۆی تارانی پزیشکی سەردانی کۆلێجی پزیشکی زانکۆی سلێمانیان کرد .

Post date: Sep 13, 2017 6:21:39 PM

لە بەرواری ١٠ – ١٢ / ٩ / ٢٠١٧ تیمێکی پسپۆری زانکۆی تارانی پزیشکی لە بواری پەرەپێدانی پرۆگرامی خوێندنی پزیشکی کە پێکهاتبوون لە چوار پزیشکی پسپۆر کە لە سەر داوای ڕاگرایاتی کۆلێجی پزیشکی سەردانی کۆلێجیان کرد بۆ مەبەستی هاوکاریکردنی کۆلێج بۆ دەستکردن بە هەنگاوەکانی گۆرینی پرۆگرامی خوێندنی پزیشکی .

تیمەکە لە ماوەی مانەوەیاندا بە جیا چەند بابەتێکوو وتوێژیان لەگەڵ ئەندامانی ئەنجومەنی کۆلێج ، مامۆستایان ، ئەندامانی بەشی پەرەپێدانی خوێندنی پزیشکی ، خوێندکارانی کۆلیج ئەنجام دا

ئەمەش یەکێکە لە هەنگاوە گرنگەکانی کۆلێج بۆ دەستکردن بە قۆناغەکانی گۆرینی پرۆگرامی خوێندنی پزیشکی