Practical examinations of 6th stage students of the School of Medicine have begun

Post date: Jun 15, 2016 12:26:54 PM

تاقیكردنەوەی پراكتیكی خوێندكارانی كۆتا قۆناغی سكوڵی پزیشكی دەستی پێكرد

ئەمرۆ 14-6-2016 لە نەخۆشخانەی( شار)ی شاری سلێمانی تاقیكردنەوەی پراكتیكی نەشتەرگەری خوێندكارانی قۆناغی شەشەمی سكوڵی پزیشكی ئەنجامدرا بەبەشداربوونی 150 خوێندكار كە كرابوون بە سێ‌ پانێڵەوە و هەر پانێلەی 12 ستەیشنی تاقیكردنەوە بوون و بەجۆرێك لەیەك كاتدا 12 خوێندكار لەلایەن 12 تیمی پزیشكی یەوە لەپسپۆرە جۆربەجۆرەكانی نەشتەرگەری لەتاقیكردنەوەی كرداریدا بوون و بەجۆرێك هەر خوێندكارێك 5 خولەك لەسەر هەر ستەیشنێ دەمایەوە.

بەتێكڕایی 60 مامۆستای سكوڵی پزیشكی و زیاتر لە 15 پزیشكی سەربەبەرێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی بەشداربوون لەستەیشنەكانی تاقیكردنەوەكاندا. ئەم نمونە لەتاقیكردنەوە یەكێكە لە نمونە سەركەوتووە جیهانیەكان لەسكوڵە پزیشكی یەكاندا.

بەرێز سەرۆكی سكوڵی پزیشكی (د.كۆسار محمد علی) سەردانی نەخۆشخانەی شاری كرد لەكاتی تاقیكردنەوەكەدا و سوپاسی مامۆستایان و سەرۆكی بەشەی نەشتەرگەری گشتی (د.اسماعیل حمەامین) و بەرێوەبەر و ستافی كارگێری نەخۆشخانەی شار كرد بۆ بەرێوبەردنی پرۆسەیەكی سەركەوتووی لەمجۆرە