Asthma Symposium

Post date: May 23, 2016 8:1:54 PM

سیمپۆزیۆمێكی تایبەت بەرۆژی جیهانی نەخۆشی رەبووە( (Asthma day

لەبەرواری 19-5-2016 لە ئۆتێل گراندملینیۆمی شاری سلێمانی و لەكاتژمێر 7ی سەرلەئێوارە بەئامادەبووانی ژمارەیەكی زۆر لەپزیشكان و خوێندكاران و مامۆستایانی سكوڵ بەرێوەبرا كە نزیكەی 3 كاتژمێری خایاند.

سمپۆزیۆمەكە چوار بابەتی تایبەتی پەیوەنداری بەنەخۆشی رەبووە تێدا خرانەروو لەسەر زانستی نوێی پەیوەندار لەلایەن بەرێزان دكتۆر كۆسار محمد علی, د.هیوا رواندزی, د.كامەران قرداغی, د.عدنان محمد حسن

دواتر وتوێژ لەنێوان بەشداربووان لەسەر بابەتەكە ئەنجامدرا.

ئەم سیمپۆزیۆمە كۆمپانیای ئەسترازینیكا بەهاوكاری سكوڵی پزیشكی رێكخرا