Symposium on the identification and treatment of conditions of the nose and air passage, held on the 4th February 2016.

Post date: Feb 05, 2016 1:1:22 AM

سیمپۆزیەمێكی پزیشكی لە شاری سلێمانی ئەنجامدرا

بەهاوبەشی هەریەك لە سكوڵی پزیشكی زانكۆی سلێمانی-كۆمەڵەی پزیشكانی قورگ و لوت و گوێ‌ –نەشتەرگەری مل و سەر لە كوردستانی عێراق سیمپۆزیۆمی تایبەت بە(ناسینەوە و چارەسەركردنی هەوكردنی توندی ناولوت و بۆشاییە هەوایەكان لەبواری پراكتیكدا) ئەنجامدرا لە ئۆتێَل تەیتانیك لەشاری سلێمانی سەرلەئێوارەی 4-2-2016 بەئامادەبوونی بەرێزان د.خسرەو عبدالله رشید (جێگری سەرۆكی زانكۆ بۆكاروباری زانستی و خوێندنی باڵا), د.رەزا حسین جێگری سەرۆكی زانكۆ بۆ كاروباری كارگێری و دارایی) و دكتۆر كۆسار محمد علی سەرۆكی سكوڵی پزیشكی و د.ئاری سامی سەرۆكی پێشوی سكوڵی پزیشكی و ژمارەیەكی بەرچاو لەپزیشكانی لوت و قورگ و گوێ‌ لەپاریزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە ئامادەبوون.

لەم سیمپۆزیەمەدا تازەترین چارەسەری نوێ‌ بۆ چارەسەركردنی هەوكردنی توندی ناولوت و بۆشاییە هەوایەكان بەبەشداربووان ناسێنراو و چەند بابەتێكی تێدا پێشكەشكرا