Sixth stage leaving party 2016

Post date: May 14, 2016 4:18:41 PM

ئاهەنگی كۆتایی خوێندكارانی كۆلیجی پزیشكی زانكۆی سلێمانی رێكخرا

سەرلەئێوارەی 12-5-2016 ئاهەنگی خوێندكارانی قۆناغی كۆتایی سكوڵی پزیشكی بوو, وێنەی دەرچوونی كۆتایی لە باخچەی كامپی كۆنی زانكۆی سلێمانی بەئامادەبوونی مامۆستایان و خوێنكارانی كۆتا قۆناغ و كەس و كاریان گیرا. دواتر سەر لەئێوارە كاتژمێر 8 لەهۆڵی ئۆتێل گراند ملینیۆم لە شاری سلێمانی ئاهەنگێكی قەشەنگ رێكخرا بەئامادەبوونی بەرێزان دكتۆر ئاسۆ فریدون, پارێزگاری سلێمانی, راگری سكوڵی پزیشكی (د.كۆسار محمد علی), جێگری سكوڵی پزیشكی و مامۆستایان و خوێندكارانی دەرچوو و كەس و كاریان.

ئاهەنگەكە سەرەتا بە وتەی بەخێرهاتن لەلایەن نوێنەری خویچندكارانی دەرچوو دەستی پێكرد و دواتر وتاری سەرۆكی سكوڵی پزیشكی و پاشان وتاری نوێنەرایەتی گشتی خوێندكارانی سكوڵ, دواتر ناساندن و دابەشكردنی خەڵات بە سەر خوێندكارانی كۆتا قۆناغ, دواتر پێشكەشكردنی چەندین گۆرانی مۆسیقا لەلایەن كڵەپی هونەری سكوڵەوە.

لەكۆتاییدا بەناوی راگرایەتی و مامۆستایان و كارمەندانی كۆلیجەكەمانەوە گەرمترین و شایستەترین پیرۆزباییان ئاڕاستە دەكەین و هیوای سەركەوتنیان بۆ دەخوازین , بەو هیوایەی ببنە هۆكاری ئاوەدانكردنەوەی زیاتر كوردستان لەرووی پزیشكی و تەندروستیەوە.

تێبینی: تێچوونی ئاهەنگەكە لەلایەن هەریەك لەبەرێزان كاك دكتۆر ئاسۆ فەرەیدون, پارێزگاری سلێمانی, دكتۆر میران محمد عباس, بەرێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی دابینكرا