Student of the School of Medicine, Yadasht Salh has published a translated version of "The History of Medicine".

Post date: May 28, 2016 7:29:41 AM

خوێندكارێكی سكوڵی پزیشكی كتێبێكی بەنرخ وەردەگێرێتە سەر زمانی شیرنی كوردی

لە بەرواری 26/5/2016، ناوەندی سارا بۆ چاپ و بڵاوكردنەوەی كتێب، بە تیراژی (۱۰۰۰) دانە و لە دووتوێی (۱۹۹ لاپەڕە)دا كتێبی (مێژووی پزیشكی) بڵاوكردەوە . كتێبەكە لە نووسینی "ویلیام باینم"_پڕۆفیسۆر لە سكوڵی پزیشكی زانكۆی ئۆكسفۆرد_ە و خوێندكاری قۆناغی چواری سكوڵەكەمان بەرێز یاداشت ساڵح ڕاستەوخۆ لە زمانی ئینگلیزییەوە وەریگێڕاوەتە سەر زمانی كوردی.

ئەم كتێبە باس لە چی دەكات؟

كتێبەكە، كە كتێبێكی بە وێنەوە ڕوونكراوەیە، گەشتێكی خێرایە بەناو دونیای پزیشكییدا هەر لە یۆنانی كۆنەوە تا سەردەمی مۆدێرنە و گێڕانەوەی ئەو پێشكەوتن و پاش كەوتن و ڕووداوە گرنگانەیە، كە زانستی پزیشكی لەم ماوانەدا بەخۆیەوە بینیوە. قسە لەسەر چۆنیەتی سەرهەڵدانی تیۆری، ڕێسا، پرینسیپە پزیشكیەكان و، سەرەتاكانی دروست بوونی تاقیگە و نەخۆشخانە و چۆنیەتی دۆزینەوەی دەرمانەكان و چۆنیەتی مامەڵەكردنی حكومەت و كۆمەڵگاكان لەگەڵ ئەو نەخۆشیە بەربڵاوە كوشندانە دەكات كە كۆمەڵگای مرۆڤایەتی لەو ماوانەدا بەخۆیەوەی بینیوە. هاوكات، لەم نێوەندەدا، باس لە ڕۆڵ و پێگەی ئایدۆلۆژیای نازی و ئاینی مەسیح و ئیسلام و، زاناكانی وەك جالینۆس، ڤیسالیوس، ئاون براگەر،ابن ڕوشد، ابن سینا و چەندانی تر دەكات لە ناو كایە و پراكتیكی پزیشكیدا.

بەناوی راگرایەتی سكوڵی پزیشكە یەوە دەستخۆشی و سوپاس و پێزانینی خومان ئاڕاستەی ئەم كارە جوان و ناوازەی كاكە یاداشت دەكەین و هیوای سەركەوتنی بۆ دەخوازین و هیوادارین نمونەیان زۆر بێت