The final football match of the stages of the School of Medicine was played
Post date: May 14, 2016 4:6:38 PM
كۆتا یاری تۆپی پێی قۆناغەكانی سكوڵی پزیشكی ئەنجامدرا
ئەمڕۆ ١١ ی ٥ ی ٢٠١٦ بە سەرپەرشتی یاریدەدەری راگری سكوڵی پزیشكی بۆ كاروباری خوێندكاران دكتۆر شیلان و بەرپرسی ڕاگەیەنادنی كۆلێژی پزیشكی دكتۆر عەبدولفەتاح و نوێنەری خوێندكاری كۆلیژی پزیشكی یاری كۆتایی خولی تۆپی پێی كۆلیژی پزیشكی ئەنجام درا و بە مەراسیمێكی خەلاتكردنی یەكەمی خولەكە سەركەوتانە خولەكە كۆتای پێهات.
خولەكە بەبەشداری ١٠٠ خوێندكار كە لە چوارچێوەی ١٢ تیپ دا و بە ٢٢ یاری ئەنجام درا. وە ئامانجی ئەم خولانە زیاتر بەهێزكردنی پەیوەندی نێوان خوێندكارەكان و تێپەڕاندنی رۆژەكانی كۆلێژە بە یادگاریەوە و لە هەمانكاتتدا سەرەتایەكە بۆ ئاشناكردنەوەی ژیانی وەرزشی بە كۆلیژی پزیشكی. كۆتا یاری لەنێوان قۆناغی دووەم و قۆناغی شەشەم ئەنجامدرا و دەرئەنجام قۆناغی دووەم لە قۆناغی شەشەم بردەوە بە 2-1 گۆڵ. یاری یەكە لەیاریگای كامپی كۆنی زانكۆی سلێمانی ئەنجامدرا.
كۆمەڵی خوێندكارانی كوردستان تێچوی خولەكەی لە خۆی گرتبوو