Symposium entitled: Overview in allergic rhinitis and nasal polyps

Post date: May 28, 2016 7:23:59 AM

سیمپۆزیەمێكی پزیشكی تایبەت بە پسپۆری لوت و قورگ و گوێ‌ لە شاری سلێمانی ئەنجامدرا

سكوڵی پزیشكی زانكۆی سلێمانی-بەهاوكاری كۆمپانیای دەرمانی ئەسترازینیكا سیمپۆزیۆمی تایبەت بە

(overview in allergic rhinitis and nasal polyps)

ئەنجامدرا لە ئۆتێَل شاری جوان(گراندملینیۆم) لەشاری سلێمانی سەرلەئێوارەی 26-6-2016 بەئامادەبوونی بەرێزان د.خسرەو عبدالله رشید (جێگری سەرۆكی زانكۆ بۆكاروباری زانستی و خوێندنی باڵا), بەرێز د.رەزا حسین (جێگری سەرۆكی زانكۆ بۆ كاروباری كارگێری و دارایی) و ژمارەیەكی بەرچاو لەپزیشكانی لوت و قورگ و گوێ‌ لەپاریزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە ئامادەبوون.

بابەتی سیمپۆزیۆمەكە لەلایەن مامۆستای سكوڵی پزیشكی پرۆفیسۆری یاریدەدەر دكتۆر شێركۆ سعید زمناكۆ پێشكەشكرا و بەشداربووان بەشداریانكرد بەخستنەرووی سەرنج و تێبینیی و پرسیارەكانیان. چالاكی یەكە لەكاتژمێر 7-9:30 ی سەرلەئێوارەی خایاندا.