ئەمڕۆ لە ڕۆژی فیستیڤاڵی یادی ٥٠ ساڵەی دامەزراندنی زانکۆی سلێمانی

Post date: Jul 03, 2019 7:56:54 AM

ئەمڕۆ لە ڕۆژی فیستیڤاڵی یادی ٥٠ ساڵەی دامەزراندنی زانکۆی سلێمانی ، لە پاڵەوانێتی کۆلێژەکانی زانکۆی سلێمانی بۆ تۆپی تێنسی سەرمێز، یاری کۆتایی لە نێوان هەردوو (کۆلێکی پزیشکی گشتی) و (کۆلیژی وەرزش - بەشی پەروەردە) ئەنجامدرا ، کە کۆلێژی پزیشکی توانی پلەی یەکەم بەدەستبهێنێت و ببێتە یەکەمی تۆپی تێنسی سەرمێز لە زانکۆی سلێمانی....

وە توانیان ئەنجامی یارییەکان (٣-٠) لە بەرژەوەندی خۆیان کۆتایی پێبهێنن بە بەشداری هەر سێ یاریزان لەلای ڕاستەوە( ئاوا یوسف، کەیهان احمد ، پایان پایجۆر) لێرەوە دەستخۆشییان لێ دەکەین.....