ئەمساڵ كۆلێجی پزیشكی زانكۆی سلێمانی پرۆگرامێكی نوێ‌ جێ‌ بەجێدەكات لەخوێندنی پزیشكیدا

Post date: Jul 03, 2019 7:12:57 AM

ئەمساڵ كۆلێجی پزیشكی زانكۆی سلێمانی پرۆگرامێكی نوێ‌ جێ‌ بەجێدەكات لەخوێندنی پزیشكیدا و لەقۆناغی یەكەمەوە دەست پێدەكات

كۆلێجی پزیشكی زانكۆی سلێمانی بریاریدا ئەمسال وەك یەكەم ساڵ دانرێت بۆ جێ‌ بەجێكردنی پرۆگرامی نوێی خوێندنی كۆلێجی پزیشكی ...

بۆ جێبەجێكردنی ئەم رۆگرامە ماوەی سالێك زیاترە هەنگاوەكردەیەكان دەستپێكردووە و دەیان چاڵاكی و كۆبوونەوە و وۆركشۆپ و كۆنفرانس و سەردان ئەنجامدراوە بۆ ئامادەكاری و خۆسازكردن بۆ ئەم پرۆگرامە نوێیە كەلەزۆرێك لەزانكۆكاكنی جیهان كاری پێدەكرێكرێت..ئەمرۆش پێنج شەمە بەرواری 1-11-2018 كۆبوونەوەیەكی بەرفراوان بۆ مامۆستایانی كۆلێج ئەنجام درا بۆ رونكردنەوەی هەنگاوەكان و پلانی كۆلێج بۆ گۆرانكاری یەكان و راگری كۆلێجی پزیشكی بەرێز دكتۆر كۆسار محمحد علی باسی لەزەرورەتی پرۆگرامەكە و ویستی كۆلێج و سەرۆكایەتی زانكۆی سلێمانی و وەزارەتی خویندنی باڵا خستەروو...هەروەها لەلایەن لایەنەپەیوەندارەكانی تری كۆلێجەوە زانیاری زیاتر درایە مامۆستایان