Charity
هاوکاری خوێندکاری پزیشکی
Medical student charity
ئامانجی ئەم دەستەیەبریتیە لە هاوکاریکردن و دابینکردنی ژینگەیەکی گونجاو بۆ ئەو خوێندکارانەی کە کێشەی دارای دەبێتە ئاستەنگ لە بەردەم خوێندن و بەردەوامبوونیان بۆ بوون بە پزیشکێکی دلسۆزی ئایندە.
ئەم خوێندکارانە لە لایەن لیژنەیەکی (دوو کەسی متمانە پيكراوی) کۆلێژەوە هەلدەبژێردرێت کە بە تەواوی و یاسایی پارێزگاری لە ماف و زانیاری کەسی
خوێندکار دەکرێت و بە پێچەوانەوە توشی سزای یاسایی دەبنەوە.
دەمەوێت هاوکاری بکرێم
I need support / get help
خوێندکاری خۆشەویست هاوکاریکردنت ئەرکی سەرشانمانە و پارێزگاریکردن لە زانیاری کەسێتیت مافی یاساییە و بە پێچەوانەوە ئێمە سزا دەدرێین، وە ئێوەش مافی تۆمارکردنی داوای یاساییتان هەیە .
ئێمە دەتوانین لە کاتی بوونی یەکێک لەم حالەتانە هاوکارتان بین:
١- نەخۆش چ خوێنکار بێت یان بەخێوکار کە ببێتە هۆکاری کێشەی دارایی.
٢- مردن یان پەک کەوتنی بەخێوکاری خوێندکار یاخود نەبوونی ئیشی پێویستی بەخێوکار .
٣- زۆری ئەندامانی خێزان کە بووبێتە هۆکاری فشاری دارایی لەسەر خێزان.
- بۆ هاوکاری کردنت تکایە ئەم فۆڕمە پربکەرەوە: ( بۆ پڕکردنەوەی ئەم فۆڕمە پێویستە gmail هەبێت و کراوەبێت)
دەمەوێت هاوکاریتان بکەم
I want help /get involved
هاوکاریکردنی خوێندکارانی پزیشکی جێبەجێکردنی ئەرکێکی گرنگی مرۆڤایەتیە و تۆش بەشداردەبیت لە ئەرکی پیرۆزی رزگارکردنی ژیانی مرۆڤەکان، بە هاوکاریت بەشدار دەبیت لە دابینکردنی ژینگەیەکی دوور لە گرفتی دارایی، ژینگەیەک کە خوێندکار بتوانێت بە باشترین شێوە هەوڵ بدات بۆ ئەو ئەرک و بەرپرسیارێتیە گەورە و پیرۆزەی کە لو ئەستۆیەتی .
بەخشینەکەت دەبێتە هاوکاری بۆ خۆێنکارێکی نەخۆش یاخود بێ دایک و باوک یاخود زۆری ئەندامانی خێزانی یاخود نەخۆشی بەخێوکەر کە دەبنە هۆکاری فشار لەسەر خوێندکار.
بۆ بینینی زانیاری زیاتر و داتاکان کلیک لەم لینکە بکە
لەم بەشەدا هەواڵ زانیاری دەربارەی کارو باری دەستەکە وداتاى مانگەى پارەى سرفکراو و ژمارەى خوێندکارى سودمەند یاخود ڤیدۆ و ئەزموون دەربارەی پزیشکی .