بەیاننامەی ناڕەزاییی
Post date: Jul 03, 2019 8:1:27 AM
بەیاننامەی ناڕەزاییی
بە ناوی راگرایه تی کۆلێجی پزیشکی و مامۆستایانی زانکۆی سلێمانییەوە ئیدانەی هێرشکردنە سەر مامۆستاو پزیشکی شارەکەمان دەکەین،، ئەمجۆرە کارا نامرۆڤانە تەنها لە کەسانی دژ بە مرۆڤایەتی دەوەشێتەوە .
تیرۆرو تۆقاندن سەرجەم سنوورەکان دەبەزێنێت ، تەنها ئامانج لەم کاران دروستکردنی ژینکەیەکی ناتەندروستە بۆ تاکەکان .
بەهیچ جۆرێک ئەم کارانە جێی قبوڵکردن نین ، بۆیە داوا لەسەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکەین بەزووترین کات ڕێوشوێنی پێویست بۆ دەستگیرکردنی بکەرانی ئەم کردەوە قێزەونانەو ڕێوشوێنی ئەمنی توندووتۆڵتر بگیرێتە بەر بەمەستی دووبارە نەبوونەوەیان .
ئێمە وەک مامۆستایانی وفەرمانبەرانی زانکۆی سلێمانی هیوای زوو چاکبونەوە بۆ د کمال و سەلامەتی و ئارامیش بۆ سەرجەم تاکەکانی کۆمەڵگە دەخوازین.