One health conference

Post date: Apr 30, 2016 10:15:56 PM

ئەمرۆ لەبەرواری 30-4-2016 لەهۆڵی راپەرینی كامپی كۆنی زانكۆی سلێمانی لەلایەن هەردوو سكوڵی پزیشكی و ڤێتەرنەری زانكۆی سلێمانی كۆنفرانسی یەكەمی یەك تەندروستی لەژێر دروشمی (یەك تەندروستی-یەك پزیشكی- یەك كوردستان) بەسترا بەئامادەبوونی بەرێزان وەزیری كشتوكاڵ و نوێنەری وەزیری تەندروستی و سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی و ئەندامانی پەرلەمان و سەرۆكی زانكۆی سلێمانی, ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بەرێوەبەرانی گشتی پەیوەندار لە وەزارەتی كشتوكال و وەزارەتی تەندروستی, راگرانی سكوڵی پزیشكی و ڤێتەرنەری و چەند سكوڵێكی تر...

لەكونفرانسەكەدا چەند چالاكی یەك ئەنجامدرا لەشێوەی بابەتی زانستی و پانێل و پێشانگا ..ئەم كونفرانسە لەلایەن تیمیك لەمامۆستایان و خوێندكارانی سكوڵی پزیشكی و ڤێتەرنەری یەوە سەرپەرشتی كرا, سپۆنسەری كۆنفرانسەكە كۆمپانیای نۆرمۆنی دەرمان بوو

ئەوەی شایەنی باشە هەر ئەمڕۆش لەهەمان كاتدا ساڵیادی رۆژی ڤێتەنەری یە كەدروشمی ئەمساڵی ساڵیادەكە بریتی بوو لە دروشمی كۆنفرانسەكە (یەك تەندروستی).