Open debate for students conducted

Post date: Mar 16, 2016 9:4:24 AM

دیبەیتێكی كراوە بۆ خوێندكارانی سكوڵی پزیشكی

ئەمرۆ لە درێژەی كارە بەردەوامەكانی خوێندكارانی سكوڵی پزیشكی كە وەك پرۆگرامێكی لەم كاتی بایكۆتەدا دایان ناوە بۆ سودوەرگرتن لەم كاتە رۆژانە بەردەوامن بۆ زیادكردنی زانیاری و كارامەییان لەبواری پزیشكیدا.

ئەمرۆ بەرواری 15-3-2016 لە هۆڵی ژمارە یەكی سكوڵی پزیشكی دیبەتیكی كراوە بۆ خوێندكارانی بەشداربووی پرۆگرامەكە و بەرێز د.ئامانج حسن احمد كە پسپۆری راوێژكاری پزیشكی بەساڵاچوان و پزیشكی گشتی یە لە بەریتانیا كەبەسەردان گەراوەتەوە ئەنجامدرا لەسەر شێوازی نوێ‌ كاری پزیشكی و شێوازی پسپۆری بوون, كاری خوێندكاری پزیشكی, بەربەستەكانی كاری پزیشكی و شێوازی زاڵبوون بەسەریاندا.

دیبەتەكە نزیكەی 2 كاتژمێری خایاند