زنجیرە چالاكیەك بەبۆنەی رۆژی جیهانی گورچیلەوە...

Post date: Mar 10, 2018 7:11:0 AM

لەبەرواری 8-3-2018 زنجیرەیەك چالاكی بهاوبەشی لەنێوان كۆلێجی پزیشكی -زانكۆی سلێمانی,نەخۆشخانەی شار و بەسپۆنسەری كۆمپانیای حیكمە زنجیرەیەك چالاكی رێكخرا بەبۆنەی رۆژی جیهانی شێرپەنجەوە كەبریتی بوون لە مەراسیمی ساڵیادی رۆژەكە بەئامادەبوونی بەرێز وەزیری تەندروستی و راگری كۆلێجی پزیشكی و بەرێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی و پزیشكان و كارمەندان و مامۆستایانی زانكۆ و كەسایەتی و میوان, پاشان دانانی چەند ویستگەیەك بۆ هۆشیاركردنەوەی هاوڵاتیان لەسەر نەخۆشیەكانی گورچیلە و خۆپاراستن لیچیان لەبەردەم باخی گشتی و ماجدی مۆڵ و فامیلی مۆڵ كەلەلایەن خوێندكارانی كۆلێجی پزیشكی یەوە بەرێوەدەبران,هەروەها وۆركشۆپێكی زانستی لەنەخۆشخانەی شاری پزیشكی فاروق بەئامادەبوونی چەندین پسپۆر و پێشكەشكردنی چەند بابەتێك..ئەم زنجیرە چالاكی یە لەلایەن بەرێز د.دانا احمد شەریفی بەرپرسی بەشی هەناوی كۆلێجی پزیشكی یەوە سەرپەرشتی دەكران