كۆلێجی پزیشكی پێزانینی ئاڕاستەی خویندكارەكانی كرد

Post date: May 05, 2017 9:55:10 PM

لەبەرواری 5-5-2017 لەسەیرانگای مێرگەپان راگرایەتی كۆلێژی پزیشكی زانكۆی سلێمانی گەشتێكی تایبەتی بۆ ئەو خویندكارانەی كۆلێچ ئەنجامدا كە لە چالاكی یە جۆربەجەكان و لیژنەكانی دووەمین كۆنفرانسی نێودەوڵەتی كۆلێژی پزیشكی بەشداربوون كەرۆڵێكی كاریگەریان بینینی لەقۆناغەجۆربەجۆرەكانی ئامادەكردن و جێ‌ بەجێكردنی كۆنفرانسەكە كەبەسەركەوتوویی دوای 19 ساڵ دابران بەرێوەبرا. لەگەشتەكەدا بڕوانامەی رێزلێنان دابەشكرا بەسەر خویندكارانی كۆلێجدا. گەشتەكە بەسەرپەرشتی و سپۆنسەری بەرێز دكتۆر كۆسار محمد علی راگری كۆلێج بوو ,لەگەل ئامادەبوونی بەرێزان د.سیروان نوێنەری مامۆستایان و بەرێز د.رەهێل فەرەیدون و دكتۆر عبدالفتاح هەورامی بەرپرسی پەیوەندی یەكانی كۆلێج. ئێمە لەكۆلێج هەمیشە باوەرمان وایە هیچ پرۆژەیەكی ئەكادیمی بەبێ‌ بەشداریكردنی چالاكیانەی خوێندكاران ناگاتە پایان...دوبارە سوپاسی بێ‌ پایانی خۆمان ئاراستەی خویێندكارە خۆشەویست و ماندونەناسەكانمان دەكەین و نمونەیان زۆر بێت