The two outstanding physicians of Sulaimani province are esteemed staff of the University of Sulaimani School of Medicine

Post date: Mar 05, 2016 6:59:33 PM

هەردوو مامۆستای پێشەنگی ئەمساڵی پارێزگای سلێمانی مامۆستای سكوڵی پزیشكی زانكۆی سلێمانی بوون

لە بەرواری 2-3-2016 لە ئۆتێكی كریستال لەهەولێری پایتەخت و لە موناسیبەیەكی شایستەدا ناوی پزیشكانی پێشەنگی پارێزگاكان ئاشكرا كران لەسەر ئاستی هەر پارێزگایەك كە دوو پزیشكی گشتی و یەك پزیشكی ددان و یەك پزیشكی دەرمانسازی تێدابوو. بەرپرسی هەڵسەنگاندنی پارێزگای سلێمانی بەرێز د.عبدالفتاح حمەرەحیم ەورامی بوو كە مامۆستای سكوڵی پزیشكی زانكۆی سلێمانیە.

بنەمای سەرەكی دیاریكردنی پزیشكی پێشەنگ بریتی بوو لەكاری مرۆڤدۆستی و خۆبەخشی و كاری ناوازەیی جگە لەبواری كاركردنی فەرمی.

دەرئەنجام ئەم پزیشكانەی خوارەوە لەپارێزگای سلێمانی بەپزیشكی گشتی پێشەنگ دیاریكران.

1-د. جەمال ئەحمەد رشید, پرۆفیسۆری یاریدەدر و پسپۆری منداڵان

د. تەها مەحوی, پرۆفیسۆر لە پزیشكی هەناوی

پیرۆزبایی لەخۆمان و هەموو پزیشكانی كوردستان و سلێمانی دەكەین