سیمپۆزیۆمی چارەسەرە نوێکان لە نەخۆشیەکانی شەکرە و بەرزی چەوری خوین..

Post date: Dec 26, 2017 8:0:2 AM

لەبەرواری ٢١ -١٢-٢٠١٧ لە ئۆتیل تەیتانیک لەشاری سلیمانی کۆلیجی پزیشکی زانکۆی سلێمانی بەسپۆنسەری هەردوو کۆمپانیای مایلان و حیکمە سیمپوزیۆمێکی زانستی رێکخست کە سێ بابەتی سەرەکی لەخۆگرتبوو لەسەر نەخۆشیەکانی شەکرە و بەرزی چەوری خوین و دەرمانە نوێکان. بابەتەکان لەلایەن مامۆستایانی کۆلێجی پزیشکی و پزیشکانی پسپۆرەوە وترانەوە و لەلایەن د.کۆسار محمد علی یەوە سیمپۆزیۆمەکە بەرێوەبرا.زیاتر لە ٥٠ بەشداربوو بەشداربوون لە سیمپۆزیۆمەکە