دیبەیت کڵەبی کۆلیژی پزیشکی زانکۆی سلێمانی

Post date: Jul 08, 2019 8:12:17 AM

دیبەیت کڵەبی کۆلیژی پزیشکی زانکۆی سلێمانی

لە ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ٦-٥-٢٠١٩ بە ئامادەبوونی ڕاگری کۆلیجی پزیشکی کۆمەڵی مامۆستایی بەڕێز ، چوارەمین دیبەیتی فۆڕمەڵی کۆلیژی پزیشکی لەژێر ناونیشانی (توند و تیژی دژی پزیشكان: هه‌ڵه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ یاخود سیسته‌می ته‌ندروستی؟) بە سەرپەرشتی خوێندکار(دیاری ئەبووبکر) سەرکەوتوانە بەڕێوەچوو.

دیبەیتەکە لە نێوان دوو تیم بەڕێوەچوو کە هەر تیمەو لە سێ خوێندکار پێک ھاتبوو، تیمی زەرد کە پێیان وابوو ھەڵەی سیستەمە لە کاتێکدا تێمی شین بە ھەڵەی کۆمەڵگای دەزانی.

ھەر سێ دکتۆر (زانا ،نزار ،عبدالفتاح ھەورامی) وەک دادوەر بەشدار بوون لە هەڵسەنگاندنی هەردوو تیم، پاش گفتووگۆکان لە نێوان هەردوو تیم، تیمی زەردیان بە براوە دانا.

لە کۆتایشدا دا دەنگدانێک کرا لەلایەن ئامادەبووانە تیمی شین هەڵبژێردرا وەک براوە

.