وەک هەوڵێک بۆ کەمکردنەوەی ناڕەحەتییەکانی بەڕێز (د. کەمال)

Post date: Jul 08, 2019 8:16:1 AM

وەک هەوڵێک بۆ کەمکردنەوەی ناڕەحەتییەکانی بەڕێز (د. کەمال)، نامەو پەیامە جوانەکانی خوێندکارانی کۆلێژی پزیشکی زانکۆی سلێمانیمان کۆکردەوەو بە شێوەیەکی ڕێکخراو پێشکەشمان کرد.

بە هیواین ئەگەر بە ڕێژەیەکی کەمیش بێت، توانیبێتمان خۆشەویستی مامۆستایان وکارمەندان و خوێندکاران بۆ مامۆستاو دکتۆری بەڕێز دەربڕێبێت

ڕۆژی سێشەممە لە بەرواری-٥-٢٠١٩ بە ئامادەبوونی (د کۆسار) ڕاگری کۆڵێژی پزیشکی سلیمانی، (د شیروان) یاریدەدەری جێگر، (د عبدلافتاح ) بەرپرسی پەیوەندییەکانی کۆلێژ، دیارییەکەمان ڕادەستیدکتۆری ئەزیزمان کرد.

ھەرچەنە دیارییەکی زۆر سادەیە ، بەڵام توانیمان بە کۆکردنەوە چەند وشەو پەیامێک لە خوێندکاران و دکتۆر و کارمەندانی کۆلێژی پزیشکی تابلۆیەکی جوان بنەخشێنین و خۆشەویستی خۆمان بۆ مامۆستا و دکتۆرمان (د کەمال) دەرببڕین

.