تیمی خۆبەخشی پزیشكی كۆڵیجی پزیشكی سەردانی دەربەندیخانی كرد

Post date: Nov 26, 2017 8:23:2 AM

رۆژی پێنج شەمە لەبەرواری 23-11-2017 تیمی پزیشكی كۆلێجی پزیشكی كە پێكهاتبوون لە چل پزیشكی پسپۆرو خوێندكاری پزیشكی لەخۆگرتبوو لەپسپۆری یە جۆربەجۆرەكاندا سەردانی شاری دەربەندیخانیان كرد بۆ چارەسەركردنی نەخۆشەكان, تیمەكە دابەش بوون بەسەر دوو گروپدا و هەریەكەیان قوتابخانەیەك دانران و لەكاتژمێر 3-6 ئێوارە زیاد لە 1000 نەخۆش پشكنینیان بۆكراو چارەسەریان بو دابینكرا....

دەرمان بەبێ‌ بەرامبەر لەلایەن گروپی كۆمپانیاكانی قەیوانەوە دابینكرا بە سوپاسەوە بەبری زیاد لە 5000 دۆلار.