گوتن وپەندێت پێشینان
(کورمانجی بەراورد دگەل سورانی)
ئاسنی سارد بە فوو گەرم نابێ – ئاسن ب پفێ گەرم نابیت
ئاشی نەزان خوا ئەیگێڕێت – ئاشێ نەزانا خودێ دگێریت
ئەگەر بووی بە میر، خوا نەکەی لە بیر – ئەگەر بوی میر، خودێ نە ژبیر
ئەو کەسە ژیرە، پیری لە بیرە – کەسێ ژیر، خودێ ل بیر
ئەو ھەویرە ئاو زۆر ئەکێشێت – ئەڤ هەڤیرە دێ هێشتا ئاڤێ ڤەخوت
ئەوی لە مشک بێ جەواڵ ئەدڕێ – مشکی دکەتە دجوهالیدا
ئەوەی بەرز بفڕێت نزم ئەنیشێتەوە – چیێ بلند ب فرریت، دێ نزم کەڤیت
ئەیەوێت ماسی بگرێت و قاچیشی تەڕ نەبێت – یێ دچیتە ماسیان، قوین لێ تەردبیت
باری کەر دایم قورسە – بارێ کەری هەرێ قورسە
بانێکە و دوو هەوا – بانەکە ودوو با
بزن بۆ شەوێکیش شوێنی خۆی خۆش ئەکات – پەز ل هەڤشی جهێ خوشدکەت
بووکێ لەگەڵ تۆمە خەسوو تێبگە – کچێ بو تە دبێژم، بویکێ گوهبدێ
بۆ ڕیش چوو، سمێڵیشی نایە سەری – چو ریهـ دانن سەر سمبێلا
بە بەردێک دوو چۆلەکەی کوشت – دوو چێچک ب بەرەکی ئێخستن
بە قسەی خۆش مار لە کون دێتە دەر – ب ئاخڤتنا خوش، مار ژکونێ دهێتە دەر
بە قەد بەڕەکەی خۆت قاچ ڕاکێشە – پێ خو ل دیف بەرکا خو درێژکە
بەرخ هەر لەناو کۆزدا نامێنێ – کار هەر ل بن سەڤیکا نا مینن
بەرخی نێر بۆ سەر بڕینە – بەرخێ نێر بو سەر برینێ یە
بەرد تل بدە، بێ کار مەبە – بەرتڤکا پاڤێ، نە مینە بێ کار
بەرد لە جێ ی خۆی سەنگینە – بەر ل جهێ خو یێ ب سەنگە
بەردی بچووکیش سەر دەشکێنێ – بەرێ بچیک ژی سەری دشکێنیت
بەری ڕۆژ بە بێژنگ ناگیرێت – بەرێ روژێ ب ب بێژنگی نا گریت
بەڕە لای تەنکییەوە ئەدڕێ – بەرک ژجهێ تەنگ ددریێت
تف ھەڵدە ناو چەوانی خۆت ئەگرێتەوە – تفا سەر ئەڤرازە ب ناڤ چاڤا دکەڤیت
چی بچێنی ئەوە ئەدرویتەوە – چێ ب چینی، دێ وی دروینی
چێشتی دوو کابان یا سوێرە یا بێخوێ – زادێ دوو کابانیان هەرێ سویرە
چەپڵە بە دەستێک لێ نادری – دەنگ ژدەستەکێ بتنێ نا هێت
چەم بێ چەقەڵ نابێ – شێر ژبیشا خلاس نابن
خوا تا کێو نەبینێت بەفری تێ ناکات –خودێ چیا دبینیت، لەوما بەفرێ لێ دبارینیت
دار ھەڵبڕە سەگی دز دیارە – دارێ خو راکە کتکا دز درەڤیت
دڵ پیر نابێ، چاو تێر نابێ – نە دل پیردبێت، نە چاڤ تێردبیت
دوای کڵاوی با بردوو مەکەوە – ل دیف کولاڤێ بای بری نەکەڤە
دوژمنی زانا، نەک دۆستی نەزان - دوژمنی زانا، نە دۆستی نەزان
دوو پشکە لەخۆی بەشکە – دوو پشکە، ل خو بەشکە
دوو گا لە دۆڵێکتا ڕەنگی یتتەک نەگرن خوی یەک ئەگرن
دیوار لەگەڵ تۆمەو پاسار گوێت لێ بێت – دیوارو دگەل تە مە شوپە دەرێ گوهبدێ
دەریا بە دەمی سەگ گڵاو نابێت – بەحر ب دەڤی سەی پیس نابیت
دەستی ماندوو لەسەر سکی تێرە – دەستی رویس دانە سەر زکێ برسی
دەستێک نەتوانم بیبڕم ماچ ئەکەم – دەستێ نەهێت برین، ماچیکە
دەنگی دەھۆڵ لە دوور خۆشە – دەنگێ دەهولێ ل دویرێ خوشە
ڕونی ڕژاو دەکاتە خێری باوکی – روینێ رێژتی ددەتە ب خێرا بابێ
ڕێوی بە کونا نە ئەچوو شتێکیشی بەست بەخۆیەوە – رویڤی نە چو دکونێ ڤە هەژەک پێڤەنا
ساڵ بە ساڵ خۆزگە بە پار – سال بە سال، خوزیکا سالە پار
ساڵی خۆش لە بەھارەکەیدا دیارە – سالا خوش ژبهارێ دیارە
سوار هەتا نەگلێ نابێ بە سوار – حەتا سوار نەکەڤیت، نابیت سیار
سوار ئەسپی خەڵک بیت هەر پیادەیت – سوارێ خەلکی هەرێ پەیایە
سەری لە بەر ھەتاو سپی نەکردووە – من ئەڤ سەرە ل بەر حەتاڤێ نە سپیکریە
سەری نایەشێت پەڕۆی لێ بەستووە – سەرێ نە ئێشیت هەوجەی دەرسوکێ نینە
سەرێکی ھەیەو ھەزار سەودا – سەرەکە وهزار سەودا
شوێنی شێرە و ڕێوی گێرەی تیا ئەکا – شوینا شێرا، رویڤی لێدکەن گێرا
شەڕ لە شێف و ئاشتی لە خەرمان – بلا شەرێ شێڤی بیت، نە قەرقەشا پرێزی بیت
قسە کەوتە زارێ ئەوێتە شارێ – دەما قەسە کەتە زاری، دگەهیتە شاری
قەدری زێڕ لای زەڕەنگەرە – زێرینگەر قەدرێ زێری دزانیت
قەدری مانگ نییە تا نەگاتە شەو – هەیڤێ قەدرێ خونینە، حەتا نەبت شەڤ
قەرز کۆن ئەبێت نافەوتێت – دەین قەت نامریت
قەل بە قەلی ئەوت ڕووڕەش – قەل دبێژتە قەلێ، رویرەشێ
کونە مشکی لێ بووە بە قەیسەری – کونێت مشکان لێ بونە قەیسەری
کە گوورگ پیر بوو ئەبێت بە مەخسەرەی سەگ – دەما گورگ پیردبیت دبتە پێترانکێ سان
کەرە مەمرە بەھارە کورتانت بۆ دێت لە شارە – کەرو نە مرە حەتا قیڤار شیندبیت
کەس بە دۆی خۆی ناڵێت ترشە – کەس نابێژیت ماستێ من یێ ترشە
گۆزەی تازە ئاوی خۆشە – گوسکێ نوی یە، ئاڤا تەزی یە
گۆشتی لاڕانی خۆت بخۆ مننەتی قەساب ھەڵمەگرە – گوشتێ گونا بخو، منەتا قەسابی نا راکە
گیا لەسەر بنجی خۆی ئەڕوێتەوە – گیا ل سەر بنێ خو شیندبیت
گیا ئەوەیە بە دەمی بزن خۆش بێ – گیا ئەوە ب دەڤێ خوشبیت
لە دەرگای ھەر کەسێکت دا لە دەرگات ئەدەنەوە – دەرێ کەسێ نەقوتە، کەس دەرێ تە ناقوتیت
لە دەگوێز گوێزێک پووچ ئەبێت – ژدەهان گوزان گویزەک پێچ نابیت
لە کانی یەک ئاوت خواردەوە لێڵی مەکە – کانیا تە ئاڤ ژێ ڤەخاری شێلی نە
لە ھەموو ھەورێک باران نابارێت – ژهەمی عەوران باران ژێ ناهێن
ماست نییە بە دەمتەوە دیار بێت – یی نەخاری ب سمبێلا ڤە دمینیت
ماسی لە بەحرا سەودا ناکرێت – ماسی دبەحرێدا نا هێت کرین
ماڵ لە خۆی نەبوو میوانیش ڕووی تێکرد
ماڵی قەڵب سەر با خاوەنێتی – مالێ قەلپ دزڤریت ل سەر خودانی ڤە
ماڵی نەخۆری بۆ چەکمە سۆری – مالێ نەخوری، دمینیت بو چکمە سوری
من ھەر بە پاڵووت ئەکەم و تۆ ھەر ئەبیت بە پاشوو
من ئەڵێم نێرە ئەو ئەڵێت بیدۆشە – دبێژم نێرە، دبێژیت بدوشە
مناڵی بچووکیش خەونی گەورە دەبینێت – بچیکژی خەونێت مازن دبینن
نان بۆ نانەوا و گۆشت بۆ قەساب – نانی بدە نانپێژی، گوشت بو قەسابی
ھەر کەس دەچێتە قەبری خۆی – کەس نا چیت قەبرێ کەسێ
ھەردووک جاشی ماکەرێکن – هەدوو جەحشکێت ماکەرکێ نە
ھەموو شتێک بە خوێ، خوێش بە مانا – هەمی تشت ب خوێ، ئو خوێ ب مەعنێ
٢٠٢٤ – ئەحمەد عەلی