مەتەلۆکێت سورانی
مەتەل ومەیل مەیلانێی کوردەوراری
ئەو لای شاخ وئەو لای شاخ، پێی دادێ چورچەی پەیداخ - کێسەڵە
برایەکەم هەیە لە زووری، سەری گەورە ترە لە هووری - مێروستان
برایەکەم هەیە لە دەشتێ، کە چەشبرەک لە پستێ - دووپشک
پۆر گۆڵە پر رشکۆلە - هەنجیر
تا پلی لە قوونی رانەکەی ناڕوا - مەقەس
تەپ لە سەر تەپی، دەست لە رەپی - دەستاڕ
جۆ خۆرە کەر نینە، هێلکە کەرە مامر نینە، دەچتە کونێ مار نییە - کێسەڵە
چاری دەچەقی، سێی دەلەقی، دووی دەرەقی، دووی دەزەقی - بزن
چوار برام هەیە لە جۆمەکی، تیران داوێنە گۆمەگی - چێل لە کاتی دۆشینێ
حوشتر حایە، لە حەوایە، دایم دەشتە، کون لە پشتە - ڕەشمال
دارەکم هەیە پێنج لکان داوێ، سێ لە سیبەرێ ودوو لە هەتاوێ - نوێژەکانی رۆژ
دوو خانووم هەیە، لەسەر یەک داری راوەستاوە - کەپوو یان لووت
دوو کونە ڕیوی، دوو ستێرەی گەش، پانی بە پووش، ئەشکەفتی رەش - سەرو دەم وچاو
دوو کۆتر بەهانە هان، شاپەر سپی مل بە کەوان - ئەستێرە ومانگ
رەشە بزن نی یە، کفتەی دەکا ژن نی یە - قالۆچە
ڕەق لە سەر ڕەق، رەپ تە کونێ، ئیشی ژنێ - دەستار
زەدی زەعفران، نام لە ووشتران، بردیان بو کافران - تووتن
زەردی زەردی لە بنی بەردی، حوکمی رۆژی زراوی بردی - مارە
سندرۆق سولەیمانە، لە گۆرەکا پانە، تێیدا پیرو جوانە - گۆرستان
سوارەک هات هەر بە غار، دای لە دیوار، ڕمبەی لێدا بوو بە هزار - هەنار
سەد دەرزی، باقەد دەرزی، لە بەر یەک سواری دەلەرزی - تەون
سەری مارە، زکی بەرخە، پشتی کارە، کلکی مەقەسە - پەرە سیلکە – بالندەیە
سەری هەسانە، بنی قورئانە - کوارگ
شەش بەن ودەفەک، دوو دەف ودارەک - تەرازوو
شەو باریکە، ڕم باریکە، ئەمن ناوێرم، ئەتو دەنێرم - تڤەنگ
کارە قووتەی مەلایە، بەرم دایە چیایە، قەد نەیهێشت دنکە گیایە - گویزان
کلاوی هەمزەی پاڵەوانی، بێ تیکەو بێ دوورانی - هێلکە
کەری شین کەربەندی شین، دەت بەستمەوە بە گیای شین - شووتی
گای ڕەش لە پێشەوە، گای سۆر لە پشتەوە - دووکەڵ و ئاگر
گومەتی سپی بێ دەرک - هێلکە
گۆمە کە ئاو، گۆرەکە سۆر لە هنداو - لامپا یان چرا
لە حووشتر بڵند ترە، لە شەکر شرین ترە، لە هەر زنی هورد ترە - هەنجیر
لە عیساکەم، لە مووساکەم، هەردوو لنگی لە حەواکەم، زیڕو هۆڕی پێ پەیاکەم - شەغرە
لە کلی هورد ترە، لە حوشتری بلند ترە - دووکەڵ
ماینێ سپی چەپەر خانە ، خۆش خۆش دێتە بەر مەیدانە - پارە
مەنجڵی جەفتێ، قورپەی کەتێ، کەس نەی گەیشتێ - تڤەنگ
نە بایە، نە بارانە، چک چکە لە دارانە - کوندەران
نە پێی هەیە نە پانی، بە هەموو ماران دەزانی - دەستاڕ
هەریشان پەریشان، جێی ئاغا وپاشایان - لانک یان بێشکە
هەزار سوار لەبەر سوارەکی دەلەرزن - تەون
هەلەق مەلەق، دوندوک لەق لەق، کیسەو کەمبەر، یا پێغەمبەر - حاجی لەق لەق
هەندووکە مەندووکە، لە پێش حاکمان دەلێی بووکە - چرا
هەندووکە مەندووکە، لە پێش سواران دەلێی بووکە - قەڵپوزی زین
هەندی هەنارەکی، پڕی خانی یەکی - فانۆس
هەنوو مەنوو مەنوونێ، زەردە وەکو کوریکێ، خوارە وەکو داسوکێ درونێ - مانگ
ژێدەر - فۆلکلۆر - کۆمەڵە بەرهەمێکی فۆلکلۆری یە
ئەحمەد عەلی – دهوک - ٢٠٢٣