مامکێت سورانی 

مامکێت سورانی - Sorani riddles

ئه‌و ڕووباره‌ی ئاوی تێدا نییه‌ ده‌كه‌وێته‌ كوێ‌؟ - (سه‌رنه‌خشه‌ - خەریتە)

ئاسنی سه‌رزه‌ق، له‌ سه‌ر ته‌ختی ڕه‌ق، به‌ دارێكی ڕه‌ق، ده‌كاتن له‌ق - (ته‌شی)

ئه‌و لای گڵه‌ ئه‌و لای گڵه‌ ناوه‌نده‌كه‌ی  فێنكی دڵه‌ - (كوپه‌ی ئاو- پەرداغا ئاڤێ)

ئه‌ولای كه‌ڵه‌ك ئه‌و لای كه‌ڵه‌ك ناونده‌كه‌ی چه‌رخ وفه‌له‌ك - (ئەزمان)

ئه‌وه‌ چی یه‌ هه‌ڵی ده‌گری و هه‌ڵت ده‌گرێ‌؟ - (پێڵاو- پێلاڤ)

ئەو لای شاخ وئەو لای شاخ، پێی دادێ چورچەی پەیداخ – (کێسەڵە)

برایەکەم هەیە  لە زووری، سەری گەورە ترە لە هووری - (مێروستان - مێری)

برایەکەم هەیە لە دەشتێ، کە چەشبرەک لە پستێ  - (دووپشک - دیپشک)

بشمری لێت نابیته‌وه - (ناوه‌ - ناڤە)

بلورمه‌ له‌ ئێسكان چه‌رمه‌ - (كیسه‌ڵ - کیسەلە)

به‌ به‌رخی سپیه‌، به‌ شه‌كی سووره‌، به‌ مه‌ڕی ڕه‌شه - (ترێ‌ تا پێده‌گات - گەهشتنا تری)

به‌ هاوین و به‌ زستان لێی ده‌ده‌ن به‌ كۆڵه‌ مستان - (هه‌ویر- هەڤیر)

به‌باب ده‌گاته‌وه‌ یه‌ك، به‌ داك ناگاته‌وه‌ یه‌ك - (لێوی مرۆڤ - لێڤ)

به‌رخی دڕی، ده‌سته‌ كۆڵه‌ی سارد وسڕی - (زستان- زڤستان)

به‌سه‌رسه‌وزم، به‌ له‌ش ڕه‌شم له‌ناو دڵدا سپی وگه‌شم، بزانه‌ له‌ كام به‌شم؟(باینجان- باجانرەشک)

به‌ئه‌مری خودا به‌ئه‌قلی به‌نده،‌ بنچكه‌ له‌سه‌ر بنچكه‌ به‌نده‌ (هه‌وجاڕوگاجووت - هنجار)

بۆره‌ وه‌ك ماری بۆقه‌ پێت نارێم - (بۆق)

بێ قاچ و باڵه‌ كه ‌ده‌مرێ گۆشتی حه‌ڵاڵه - (ماسی)

په‌نجه‌ت له‌چاوی ڕابكه‌ی ده‌وی ده‌كاته‌وه‌ - (مقه‌س)

پۆر گۆڵە پر رشکۆلە - (هەنجیر - هژیر)

پیره ‌مامی له‌ ته‌لانی، تیران داوێ‌ بێ‌ كه‌وانی - (سیخوڕ)

پێستی له‌ناوه‌ گۆشتی له‌ ده‌ره‌ - (سیقه‌دۆره‌)

تا پلی لە قوونی رانەکەی ناڕوا - (مەقەس)

تاج له‌سه‌ره‌ پاشا نییه،‌ كاتمان پێ‌ ده‌ڵێ‌ سه‌عات نییه‌ - (كه‌ڵه‌شێر- دیکل)

تاقه‌ سوارێ دای له‌ دیوارێ بوو به‌هه‌زارێ - (هه‌نار- هنار)

تالێ زیاد بێت كه‌م ده‌بێت - (ته‌مه‌ن – ژی - عەمر)

تالێی ده‌بڕی گه‌وره‌ ده‌بی، تا تێی ده‌كه‌ی بچووك ده‌بی - (چاڵ)

ترش ومزر وه‌ك هه‌ناری باڵای به‌رزه‌  وه‌ك چناری له‌ لادێ دێنن بۆ شاری - (ڕێواس- رێڤاز)

ته‌ماشای ده‌كه‌ی كفره‌ ده‌ستی لێده‌ده‌ی كفره - (دارا كفرێ)

تەپ لە سەر تەپی، دەست لە رەپی – (دەستاڕ)

جۆ خۆرە کەر نینە، هێلکە کەرە مامر نینە، دەچتە کونێ مار نییە – (کێسەڵە)

چاری دەچەقی، سێی دەلەقی، دووی دەرەقی، دووی دەزەقی – (بزن)

چاڵێكم هه‌ڵكه‌نی چل گه‌زی، فاتیمه‌ خانی تێ به‌زی، سه‌ری پڕبوو له‌ ده‌رزی - (كه‌نگر)

چل ناڵ، چل بزمار، چلۆكه‌ی سه‌دهه‌زار - (پشته‌سه‌ر)

چوار برام هەیە لە جۆمەکی، تیران داوێنە گۆمەگی - (چێل لە کاتی دۆشینێ)

حوشتر حایە، لە حەوایە، دایم دەشتە، کون لە پشتە - (ڕەشمال)

خالێ‌ من یێ‌ تێت ل ده‌شتێ‌، حه‌لانه‌كی ل پشتێ‌ - (كیسه‌ڵە)

خاڵێ‌ منی ب لنگه‌كێ‌ دچیته‌ شه‌ڕی گونده‌كێ - (ته‌ور، داس)

خاڵی منی ئه‌سكه‌نده‌ر، حه‌فت كراسی له‌به‌ر - (هنار - هه‌نار)

خوشكی پلكته‌ پلكت نییه‌ - (دایك)

دارم له‌ داری چه‌رم له‌ داری مله‌ دابڕاو تۆ بێیه‌ دیاری - (مه‌شكه‌)

دارەکم هەیە پێنج لکان داوێ، سێ لە سیبەرێ ودوو لە هەتاوێ – (نوێژەکانی رۆژ)

ده‌ڕوات پێی نییه‌ جێی پێیشی دیاره‌ - (ته‌زره‌ - تەرگە)

ده‌رێی گۆشته‌ ناوی مووه‌ ده‌خوورێ‌ - (كه‌پوو- لووت - دفن)

ده‌ستت له‌ ناو ورگی یه‌تی ورگت به‌ ورگی وه‌ناوه‌ - (ته‌ندوور- تەنیر)

ده‌فڕێ‌ باڵی نییه‌، ده‌گریێ چاوی نییه‌، ده‌ناڵێ زمانی نییه - (هه‌ور- عەور)

ده‌له‌زگ دووانن - (په‌نجه‌و گوانی ئاژه‌ڵ)

دوازده‌ گندۆره‌ی ساڵ یه‌ك حه‌رامه‌ و یازده‌ی حه‌لاڵ - (مانگی ڕه‌مه‌زان)

دوژمنه‌ لۆ ئاگری  به‌ ته‌ن داری هه‌ڵده‌گری به‌رده‌كیش ڕاناگری - (ده‌ریا)

دوو خانووم هەیە، لەسەر یەک داری راوەستاوە – (کەپوو – لووت - دفن)

دوو کونە ڕیوی، دوو ستێرەی گەش، پانی بە پووش، ئەشکەفتی رەش – (سەرو دەم وچاو)

دوو کۆتر بەهانە هان، شاپەر سپی مل بە کەوان - ئەستێرە ومانگ

دووانزه‌ پاشا و سێ پاسه‌وان - (كاتژمێر)

ڕه‌شه‌ وه‌ك دێوی، خواردنی له‌ كێوی؟ - (سۆبه‌ی داری)

ڕه‌گی هه‌یه‌ دارنییه‌ زۆر سپییه‌ به‌فر نییه‌ - (ددان)

رەشە بزن نی یە، کفتەی دەکا ژن نی یە – (قالۆچە)

ڕەق لە سەر ڕەق، رەپ تە کونێ، ئیشی ژنێ – (دەستار)

زگی پڕه‌ بێ‌ سێبه‌ره‌ - (چاڵی گه‌نم)

زه‌ردی زه‌ردان، له‌ بن به‌ردان، وه‌ك ومه‌ردان - (دووپشك - دیپشک)

زۆرت خۆشده‌وێ‌ به‌ڵام نایدوێنی ئه‌گه‌ر بیدوێنی خه‌لًك به‌ شێتت ده‌زانن - (خۆت)

زەدی زەعفران، نام لە ووشتران، بردیان بو کافران – (تووتن)

زەردی زەردی لە بنی بەردی، حوکمی رۆژی زراوی بردی – (مارە)

سپی یه‌ مه‌لا نییه‌، زه‌رده‌ حاجی نییه‌، سه‌وزه‌ سه‌ید نییه - (گوڵی نێرگز)

سندرۆق سولەیمانە، لە گۆرەکا پانە، تێیدا پیرو جوانە – (گۆرستان)

سندوقی سلێمانی، له‌ گۆڕه‌كی پانی - (داره‌بازه ‌- داردەست)

سه‌ربانێكه‌و بن بانێكه،‌ چوار مه‌ڕ وشوانێكه - (ده‌ست و په‌نجه‌)

سه‌رجلی بن جلی، خوری ئه‌گه‌ر هه‌ڵی بێنی له‌ پیرێژنه‌ بۆری - (كڵاش)

سه‌ری تاش و بنی تاش، مام ئۆمه‌ری كلك جاش - (مراك)

سه‌ری لۆ تو وبنی لۆ كه‌رێ - (ده‌غڵ)

سه‌گی ڕه‌ش نانی له‌سه‌گی سپی ده‌ستێنێ - (سێڵ و فه‌رشه‌)

سواری كه‌س نه‌به‌زاندی، لانكی كه‌س ڕانه ‌هه‌ژاندی - (گۆڕ)

سوارەک هات هەر بە غار، دای لە دیوار، ڕمبەی لێدا بوو بە هزار – (هەنار)

سوره‌ باوێ‌ چوونه‌ ڕاوێ‌ كه‌وتنه‌ داوێ - (ته‌ڵه‌ی مشك)

سێ چیا ئه‌و به‌ره‌ دێوی  ڕه‌شی له‌ سه‌ره‌ - (سێڵی نانكردن - سێلا نانی)

سێ له‌ هه‌فته،‌ یه‌ك له مانگ، هیچ نییه‌ له‌ ساڵ - (نوقته ‌- خاڵ)

سەد دەرزی، باقەد دەرزی، لە بەر یەک سواری دەلەرزی – (تەون)

سەری مارە، زکی بەرخە، پشتی کارە، کلکی مەقەسە  - (پەرە سیلکە – بالندەیە)

سەری هەسانە، بنی قورئانە – (کوارگ)

شتێكم هه‌یه‌ له‌م شتانه‌ وا له‌ بوخچه‌ی سوڵتانه‌ خوا نه‌بێت كه‌س نایزانێ - (منداڵ له‌ زكی دایكی)

شتێكه‌ هه‌ر له‌ كاره،‌ شه‌و و ڕۆژ ده‌كا به‌ ژماره‌، له‌ بازاڕ ده‌یكڕن به‌ پاره‌ - (كاتژمێر- سەعەت)

شه‌ش په‌ڕوو دووچاوه‌ دوژمنی ڕۆژ وهه‌تاوه‌ - (ماسی)

شه‌لی قوولی بێ مووه‌، قڕقڕه‌ی له‌ دووه - (بۆق )

شه‌و له‌ بانێ، گوێ هه‌مبانێ - (باگوردان)

شەش بەن ودەفەک، دوو دەف ودارەک – (تەرازوو)

شەو باریکە، ڕم باریکە، ئەمن ناوێرم، ئەتو دەنێرم – (تڤەنگ)

فافۆنه‌ كون كونه،‌ زۆر جاران له‌ ده‌ست ژنه - (پارژنی چایه‌)

فڕنی فڕناوی، شیشی تێڕاكه‌ ته‌بیعاتت ده‌چێته‌ ماستاوی - (كه‌باب)

قازانه‌كا ئیپرخا بده‌ست من كه‌ت  من دول دولكر کتەک ژێ‌ نه‌كه‌ت - (هنار)

قه‌ڕاسه‌ پسا خوێن ڕژا - (شووتی – شتی - زەبەش)

قه‌سرا سپی یه،‌ یا بێ ده‌ری یه - (هێلك)

قورئانا ل بن دنێ‌، دهێته‌ سه‌ردنێ‌، دهێته‌ خارنێ‌، ناهێته‌ خاندنێ - (كڤاركه‌)

كاسه‌ شكاوه‌، وا به‌ هه‌واوه‌، به‌ فه‌رمانی خوا ڕاوه‌ستاوه‌ - (گوێی مرۆڤ - گوهە)

كلكی مقه‌سه‌ سه‌ری ماره‌ زكی به‌رخه‌ پشتی كاره‌ - (په‌ڕه‌سێلكه ‌- حاجی رەشک)

كه‌ نخونی ده‌كه‌یه‌وه‌ پڕه‌ كه‌ ڕووی له‌ ئاسمان ده‌كه‌یت به‌تاڵه - (كڵاو- کولاڤ)

كه‌ری مردوو باری زیندوو - (لانك ومنداڵ - لاندک)

كه‌له‌خ له‌ دارۆكێ‌، ناوه‌ند له‌ چه‌رمۆكێ‌، تلیل له‌ زریزۆكێ‌ - (ده‌ف)

كه‌ڵه‌وه‌ژی گیانكێشانی، دۆست ودوژمنی نازانی - (تفه‌نگ - تڤەنگ)

كونه‌ گا ده‌له‌ری نۆمه‌ت ڕوح له‌ به‌ر نییه‌ ڕوح له‌ به‌ر سواریه‌تی - (ناڵی گوێ درێژ)

كێ‌ به‌یه‌ك چاو سه‌یری دۆست و دوژمنه‌كانی ده‌كات - (ئه‌و كه‌سه‌ی چاوێكی كوێر بێت)

کارە قووتەی مەلایە، بەرم دایە چیایە، قەد نەیهێشت دنکە گیایە – (گویزان)

کلاوی هەمزەی پاڵەوانی، بێ تیکەو بێ دوورانی – (هێلکە)

کەری شین کەربەندی شین، دەت بەستمەوە بە گیای شین – (شووتی)

گای ڕەش لە پێشەوە، گای سۆر لە پشتەوە – (دووکەڵ وئاگر)

گلۆره‌ بایه،‌ تێم هه‌ڵدایه،‌ قه‌ت نه‌بڕایه‌ - (ڕێ)

گوڵێك له‌ باخان ده‌ركه‌وت، هه‌رنه‌فه‌ری سی به‌ركه‌وت..؟ - (مانگی ڕه‌مه‌زان)

گومەتی سپی بێ دەرک – (هێلکە)

گوێی هه‌یه‌ و نابیستێ - (جه‌ڕه‌ی ئاو)

گۆمە کە ئاو، گۆرەکە سۆر لە هنداو – (لامپا - چرا)

له‌ باخان سه‌وزه،‌ له‌ بازاڕ ڕه‌شه،‌ له‌ ماڵان سووره‌ - (ده‌رمان چا - توڤچا)

له‌ حوشتری بڵند تره‌، له‌ شه‌كری شیرینتره‌، له‌ كونجی ورد تره‌ - (دارتوو- دارا تویێ)

لێره‌ هه‌تا شام، له‌ ترێ وته‌عام، ماڵ به‌ ماڵ خۆی حه‌رام - (كچ)

لە حووشتر بڵند ترە، لە شەکر شرین ترە، لە هەر زنی هورد ترە – (هەنجیر - هژیر)

لە عیساکەم، لە مووساکەم، هەردوو لنگی لە حەواکەم، زیڕو هۆڕی پێ پەیاکەم – (شەغرە)

لە کلی هورد ترە، لە حوشتری بلند ترە – (دووکەڵ)

ماری تۆپیو له‌ دوو كونه‌وه،‌ سه‌ر ده‌ردێنێ‌ به‌به‌ژنه‌وه - (دۆخین و نیفۆ)

مامه‌كم هه‌یه‌ له‌ ده‌شتێ، كه‌چه‌ سێره‌كی له‌پشتێ - (كیسه‌ڵە)

مامه‌كه‌م هه‌یه‌ هێری هێری، گرده‌ك نه‌بێ هه‌مووی ده‌كێری - (چاو- چاڤ)

ماینێ سپی چەپەر خانە ، خۆش خۆش دێتە بەر مەیدانە – (پارە)

منداڵێك له‌ زگی داكی دێته‌وه،‌ ده‌رێ پشتی باوكی ده‌خورێنی - (شقارته - شخارتە‌)

مه‌ڕی ده‌رده‌كه‌م، حه‌وشی ده‌دۆشم - (هه‌نگوین- هنگڤین)

مه‌ڕی ماڵان، له‌ به‌ری داڵان، نه‌ ده‌فرۆشرێ نه‌ده‌دۆشرێ - (مێرووله‌ - مێری)

مەنجڵی جەفتێ، قورپەی کەتێ، کەس نەی گەیشتێ – (تڤەنگ)

نە بایە، نە بارانە، چک چکە لە دارانە  - (کوندەران)

نە پێی هەیە نە پانی، بە هەموو ماران دەزانی – (دەستاڕ)

هه‌پله‌مچه‌ هه‌پله‌مچه‌ هه‌زار مێرده‌كات هه‌ركچه‌ - (پاره‌)

هه‌تا شان ومه‌تا شان، جێگای هه‌ژاروپاشان - (لاندك)

هه‌را وهه‌را وقنگ له‌ قوڕاو، كه‌پنه‌ك له‌شان نوقڵه‌ له‌ناو - (چه‌ڵتووك - برنجە)

هه‌شت لاقی دووسه‌ره‌، به‌ پێنج پیت ناوی به‌ره - (قڕژاڵ- کێڤژال)

هه‌شت هه‌نگاوه‌، ناوی داره‌ چواری چاوه،‌ پشتی پیاوه - (جووتكردن به‌گا)

هه‌لۆتر ومه‌لۆتری، سێنگ سپی گاكۆترێ‌ له‌ هه‌موو زه‌ویان ده‌گۆترێ - (داس)

هه‌موو شتێك ده‌خواته‌وه‌ ئاو نه‌بێ ئاو بخواته‌وه‌ ده‌مرێ‌ - (ئاگر)

هه‌موومان ده‌یبینین ته‌نها خوای گه‌وره‌ نایبینی - (خه‌ون)

هێری هێری، له‌ بن ده‌ستی بێری - (بزن)

هەریشان پەریشان، جێی ئاغا وپاشایان – (لانک یان بێشکە)

هەزار سوار لەبەر سوارەکی دەلەرزن – (تەون)

هەلەق مەلەق، دوندوک لەق لەق، کیسەو کەمبەر، یا پێغەمبەر – (حاجی لەق لەق)

هەندووکە مەندووکە، لە پێش حاکمان دەلێی بووکە – (چرا)

هەندووکە مەندووکە، لە پێش سواران دەلێی بووکە – (قەڵپوزی زین)

هەندی هەنارەکی، پڕی خانی یەکی – (فانۆس)

هەنوو مەنوو مەنوونێ، زەردە وەکو کوریکێ، خوارە وەکو داسوکێ درونێ – (مانگ)

یه‌ك سه‌ری هه‌یه‌ و هه‌زار پێ - (گێسك – گێشکی ڤەمالینی)

کومەلیک مەتەلی کوردی ب ماناکا نوی یەوە

فۆلکلۆر - کۆمەڵە بەرهەمێکی فۆلکلۆری یە

ئەحمەد عەلی – دهوک - ٢٠٢٣