تۆمار و وەرگرتن
مەرجی وەرگرتنی خوێندکاران لەسەرجەم بەشەکانی زانکۆی چەرموو بەستراوەتەوە بە یاساو ڕێنماییەکانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حکۆمەتی هەرێمی کوردستان/ عێراق کە هەندێ لە مەرجەکان بنەڕەتین و ناگوڕدرێن، هەندێک لە ڕێنمایەکانیش ساڵانە پێش راگەیاندنی وەرگرتنی خوێندکاران لە زانکۆ و پەیمانگا حکومی و ئەهلیەکان دەگۆڕدرێن.
هەموو بەشەکانی کولێژەکانی زانکۆی چەرموو ساڵانە لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵاوە خوێندکاری پێویستی بۆ دەنێرێت، لە ساڵی خوێندنی (٢٠١٧-٢٠١٨)ەوە لە زانکۆی چەرموو شێوازی خوێندن گۆڕاوە بۆ بۆڵۆنیا پرۆسێس (Bologna Process)و لەسەرجەم بەشەکانیش خوێندن بە زمانی ئینگلیزیە.
خوێندنی بەکالۆریۆس لەسەرجەرم بەشەکاندا بۆ ماوەی (٤)نتنن ساڵە لە بەشە کلاسیکیەکاندا و (٨) سمستەرە لە بەشەکانی خوێندنی بۆڵۆنیادا.
لە زانکۆی چەرموو پێشکەوتوترین هۆکارەکانی خوێندن پەیڕەو دەکرێت، لە ئێستاشدا لە چوارکۆلێژ و سیانزە بەش پێکدێت بەم شێوەیە:-
کۆلێژی پەروەردە پێکدێت لە بەشەکانی:
١- زمانی کوردی (خوێندنی بەیانیان و ئێواران)
٢- زمانی عهرهبی (خوێندنی بەیانیان و ئێواران)
٣- زمانی ئینگلیزی (خوێندنی بەیانیان و ئێواران)
٤- پەروەردەی تایبەت (خوێندنی بەیانیان و ئێواران)
٥- زانستە گشتییەکان
کۆلێژی کار پێکدێت لە بەشەکانی:
١- کارگێری کار (خوێندنی بەیانیان و ئێواران)
٢- ژمێریاری
٣- کارگێری نەوت و گاز و وزە
کۆلێژی زانست پێکدێت لە بەشەکانی:
١- زانستی تاقیگەی پزیشکی
٢- زانستی کیمیا
٣- زانستی فیزیا
٤- زانستی كۆمپیتهر
کۆلێژی ئەندازیاری و زانستە کۆمپیوتەرییەکان پێکدێت لە:
١- ئەندازیاری پرۆگرامسازی