بڕگەى یەکەم / خاڵى یەکەم : گواستنەوەى قوتابیان / خوێندکاران لە کۆلێژى کۆنمرە نزمەکان بۆ کۆلێژى کۆنمرە بەرزەکان :
ئەو کۆلێژ و بەشانەى ساڵى یەکەمیان (foundation) دەبێت دەرچوانى ئەم قۆناغە ئەم بڕگەیە نایانگرێتەوە بەڵکو دەبێت قوتابى / خوێندکار ساڵى ئەکادیمى تەواو کردبێت .
قوتابیان / خوێندکاران مافى گواستنەوەیان هەیە لە کۆلێژى کۆ نمرە کەمەکان یۆ کۆلێژى کۆنمرى بەرزەکان ئەگەر ئەم مەرجانەى خوارەوەیان هەبێت وەک و لە خشتەى ژمارە (1) دا هاتوە .
أ . دەبێت قوتابى / خوێندکار ساڵى یەکەمى بێت لە قۆناغى (یەکەم) لە بەشەکەى ، واتە ساڵى کەوتن یاخود دواخستنى نەبێت .
ب. قوتابى / خوێندکار یەکەم بێت لەسەر ئاستى بەش لە خولى یەکەم یاخود (هەوڵى یەکەم لەو زانکۆیانەى سیستەمى بۆلۆنیا پەێڕەو دەکەن وە لایەنى کەم (60) کریدت ECTS ى وەرگرتبێت ) و کۆنمرەى لە (80%) کەمتر نەبێت .
ج . ساڵى پێشوو بۆیان ناچێتە سەر میچی خوێندن .
د. ئەو قوتابی / حوێندكارەی كە پێشتر بە سیستەمی پاراڵێڵ وەرگیراوە لە كۆلێژی كۆ نمرە نزمەكان ، دوای یەكەم بونی لەسەر بەشەكەی و هەبوونی سەرجەم مەرجەكانی گواستنەوەی بۆ كۆلێژێكی كۆ نمرە بەرزتر خوێندنەكەی بە خۆڕایی دەبێت .
ه . فەرمانی گواستنەوەی ئەم قوتابیە لە وەزارەتەوە دەرەچێت و ئەگەر لیژنەی چاوپێكەوتنی قوتابی / خوێندكار لە زانكۆلایندا لاریان هەبوو لە بەر هۆی تەندروستی ئەوا دووبارە دەنێردرێتەوە بۆ وەزارەت بۆ چارەسەر كردنی بابەتەكە .
خشتەی ژمارە (1)