بڕگەی پێنجەم :
گەڕانەوەی ئەو قوتابی / خوێندكارانەی كە سڕینەوەی ناو (ترقین قید) وە یاخود هەڵوەشاندنەوەی وەرگرتنیان بۆ كراوە :
ئەگەر قوتابی / خوێندكارانەی كە ناویان لە زانكۆكاندا سڕاوەتەوە واتە (ترقین قید ) كراون لە زانكۆ و پەیمانگاكانی (حكومی) دەگەڕینەوە بۆ خوێندن بەم شێوەیەی لای خوارەوە :
أ - پێدانی دەرفەتی گەڕانەوەی گشت ئەو قوتابی / خوێندكارانەی كە ناویان لە زانكۆ و پەیمانگاكانی (حكومی) سڕاوەتەوە ترقین قید كراون لە ساڵانی ڕابوردودا بۆ سەر خوێندنی پێشویان لە قۆناغەی كە لێی ترقین قید كراون بە سیستەمی (پارالێل) ی پەیڕەو كراو لە زانكۆكانی هەرێمی كوردستان بێ ڕەچاوكردنی مەرجی تەمەنی ( قوتابی / خوێندكار تەنها دووجار سودمەند دەبێت لەم خاڵە )
ب - ئەو قوتابی / خوێندكارانەی تەرقین قید كراون كە دەگەڕینەوە بە سیستەمی خوێندنی (پارالێل ) دوای ڕەچاو كردنی یاسای ڕاژەی شارستانی سەبارەت بە ساڵانی خزمەت ، كرێی خوێندنیان لەو قۆناغەی كە بۆی دەگەڕیتەوە بە پێی وانە داواكراوەكانیان بەم شێوەیەی خوارەوە دەبێت :-
ژ ژمارەی وانەی کەوتن لە سیستەمی ساڵانە ژمارەی وانەی کەوتن لە سیستەمی کۆرسات ڕێژەی وەرگرتنی کرێی خوێندن
١- یەک تا دوو وانە یەک تا سێ وانە (٪٣٠)
٢- سێ وانە چوارە وانە (٪٤٠)
٣- چوارە وانە و زیاتر پێنج وانە و زیاتر (٪٧٥)
وە لە قۆناغەكانی تردا (100%)ی پارەی سیستەمی خوێندنی (پارالێل) دەبێت .
وە ئەو بڕگەیە تێكرای وەرگیراوان بە سیستەمی خوێندنی (پارالێل) لە خوێندنی بەرایی دەگرێتەوە .
ج - ئەو قوتابی / خوێندكارانەی تەرقین قید كراون لە قۆنماغی (یەكەم یاخود دووەم ) دان ، دوای گەڕانەوەیان داوای دابەزین دەكەن ئەوا ە سیستەمی خوێندنی (پارالێل) بە تێچوی (100%)ی پارەی سیستەمی خوێندنی (پارالێل) دەبێت بۆ ئەو بەشەی داوای دابەزینی بۆ دەكات ، بەمەرجێك كۆنمرەكانیان شایستەی وەرگرتن بێت لە ساڵی وەرگرتن بە سیستەمی خوێندنی (پارالێل).
د - ئەو قوتابیانەی كە هەڵوەشاندنەوەی وەرگرتنیان بۆ كراوە (ئەوانەی دووساڵ و زیاتر ) بەسەر وەرگرتنیان تێپەڕیوە مافی گەڕانەوەیان پێ دەدرێت بە پێی رێنماییەكانبی سیستەمی خوێندنی (پارالێل) ، دوای گەڕانەوەیان بە پێی رێنماییەكان مافی گواستنەوەیان دەبێت بە شێوەی سیستەمی خوێندنی (پارالێل) ، بەمەرجێك (5 ) ساڵ بەسەر دەرچونی لە پۆلی دوانزەدا تێپەڕنەبوبێت بە پێی ڕێنماییەكانی سیستەمی خوێندنی (پارالێل) ئەم خاڵە بەشەكانی خوێندنی (ئێوارانیش) دەگرێتەوە .
ه- ئەوانەی ئەو فەرمانە دەیانگرێتەوە (مەقاسەیان) بۆ دەكرێت ، ئەگەر زیاتر لە دوو بابەتیش سەربار كران بۆ قۆناغێكی دواتر ناگەڕینەوە و لە قۆناغی خۆیاندا سەرباردەكرێن .
و- ئەم بڕیارە ئەو قوتابی / خوێندكارانە ناگرێتەوە كە ناویان سڕاوەتەوە (ترقین قید) كراون بە هۆی گزی كردن (غش) یاخود سزا درابن بە پێی یەكێك لە خاڵەكانی (مادەی شەش )لە رێنماییەكانی ژمارە (2)ی ساڵی (2009)ی تایبەت بە ڕێكاری قوتابیان / خوێندكاران
ز - ئەو قوتابیانەی كە ترقین قید كراون و دەگەڕینەوە بە سیستەمی خوێندنی (پارالێل) ڕەچاوی میچی خوێندنیان بۆ ناكرێت ، بەڵام بۆ هەر ساڵێكی خوێندنی مانەوەی بە یپێی ڕێژە یاخود ساڵی خوێندنی پارەی خوێندنی بە سیستەمی خوێندنی (پارالێل) یان لێ وەردەگیرێت ( قوتابی / خوێندكار تەنها دووجار سودمەند دەبێت لەم خاڵە )
(قوتابی / خوێندكار دوای گەڕانەوەی لە ترقین قید لەم حاڵەتانەدا دووبارە تەرقین قید دەكرێتەوە ):
*ئەگەر لە هەمان قۆناغ لە ساڵی گەڕانەوەی دەرنەچوو .
* ئەگەر لە قۆناغەكانی تردا دووساڵ لەسەر یەكتر دەرنەچوو .
ج - قوتابی / خوێندكار بە سیستەمی خوێندنی (پارالێل) یاخود (ئێواران) وەرگیرا لە كاتی گەڕانەوە بۆ سەر خوێندنەكەی دوای ترقین قید كردنی بۆ جاری (یەكەم) رێژەی (25%)ی كرێی خوێندنیان ساڵانە بۆ زیاد دەكرێت و بۆ جاری (دووەم) ڕێژەی (50%)ی كرێی خوێندنیان ساڵانە بۆ زیاد دەكرێت وە بۆ قوتابی / خوێندكاری ئاسایی بۆ جاری دووەم رێژەی (25%)ی كرێی خوێندنیان ساڵانە بۆ زیاد دەكرێت .
ط - ئەو قوتابی / خوێندكارانەی كە تەرقین قید كراون و داوای گواستنەوە یاخود دابەزین دەكات (مەرجی گواستنەوە یاخود دابەزینی هەبێت بە پێی ڕێنماییەكان ) بۆ زانكۆیەكی تر ئەو زانكۆیەی بە نوسراوێك داواكاریەكەی ڕەوانەی ئەو زانكۆیە دەكات كە قوتابی / خوێندكار بۆی دەچێت ، وە قوتابی / خوێندكار كرێی خوێندن لەو زانكۆیە دەدات كە گواستنەوە یاخود دابەزینی بۆ كردوە .
ی - ئەو قوتابی / خوێندكارەی بە سیستەمی خوێندنی (پارالێل) یاخود (ئێواران) وەرگیراوە كە داوای دواخستنی خوێندن دەكات لە قۆناغی (یەكەم) پێویستە (30%)ی كرێی خوێندن بدات ، وە ئەگەر ساڵانی دواتنر داوای دابەزین یاخود پەیوەندی نەكرد ئەوا ئەو بڕە پارەیەی بۆ ناگەڕێتەوە ، لە كات گەڕانەوە ئەگەر سیستەمەكە نەما بوو یاخود قۆناغی نەمابوو یاخود گۆڕابوو ئەوا قوتابی / خوێندكار ناتوانێت بگەڕێتەوە پێویستە بچێتەوە كێبڕكێی وەرگرتن .