خاڵی دووەم
دابەزینی خوێندنی قوتابی / خوێندكاران بە شێوەی سیستەمی خوێندنی (پارالێل)
لە كاتی دابەزیندا بۆ بەشەكانی سیستەمە جیوازەكان نمرەی وەرگیراو لەو بەشانەی بە پێی سیستەمی وەرگرتن ڕەچاو دەكرێت .
أ - ئەو قوتابی / خوێندكارانەی كە دووساڵ یان زیاتر بە سەر وەرگرتنیان تیپەڕبوبێت و لە قۆناغی (یەكەم یاخود دووەم)دا بن بۆیان هەیە داوای دابەزین بكەن ، ئەگەر دابەزینەكە لە سیستەمی ئاسایی بۆ سیستەمی تری ئاسای بوو ئەوا (50%)ی پارەی سیستمەی خوێندنی (پارلێل) یان لێ وەردەگیرێت بۆ هەر ساڵێكی خوێندن ، وە ئەگەر دابەزینەكە لە سیستەمی ئاسایی بۆ سیستەمی (پارلێل) بووئەوا تەواوی پارەی سیستەمی خوێندنی (پارالێل) یان لێ وەردەگیرێ بە پێی نوسراومان ژمارە (7292) لە (2/9/2020) بەمەرجێك كۆنمرەی قوتابی / خوێندكار لە ساڵی وەرگرتنی لەو بەشە وەرگیرابێت بە ڕەچاوكردنی ساڵانی خوێندن لە میچی خوێندن .
ب - ئەو قوتابیانەی كە هەڵوەشاندنەوەی وەرگرتنیان بۆ كراوە (ئەوانەی دووساڵ و زیاتر) بەسەروەرگرتنیان تێپەریوە یاخود سڕینەوەی ناویان بۆ كراوە لە قۆناغی (یەكەم و دووەم ) مافی دایەزینیان دەبێت بە شێوەی سیستەمی (پارالێل) بە پێی رێنماییەكانی دابەزین و شایستەی وەرگرتنیان بە شێوازی (پارالێل بە 100% كرێی پارالێل )