1- (20%) ی كورسییهكانی کۆلێژى هونهره جوانهكان له زانكۆی سلێمانی و کۆلێژی هونەرە جوانەکان لە زانکۆی سەلاحەددین و بەشی شانۆ و شێوهكاری لە کۆلێژى زانستی مرۆڤایەتی لە زانکۆی دهۆک تهرخان دهكرێت بۆ دهرچووانی پهیمانگەی هونهره جوانهكانی سەر بە وەزارەتی پەروەردە ، تهنها دەرچووانی ساڵى خوێندنی (2022-2023) مافى پێشکەش کردنيان هەيە ، بە مەرجێک تێکڕای نمرەی پەیمانگەیان لە (65%) کەمتر نەبێت ، ئەگەر تێکڕاى نمرەى پەیمانگەیان لە (65%) کەمتر بوو تاکو (60%) ئەوا بە سیستەمى (پارالێل) وەردەگیرێن ، وە دەرچووانى پەیمانگە (ناحکومییەکان) بە سیستەمى (پارالێل) وەردەگیرێن ، بە مەرجێک کۆنمرەیان لە (65%) کەمتر نەبێت.
2- ڕەچاوى پسپۆرى دەکرێت لە کاتى وەرگرتندا.
3- ئەو قوتابی/ خوێندكارانهی مەرجەکانی خاڵی (1) یان هەیە پێویستە بەشدار بن لە تاقیکردنەوەی لێهاتوویی و تێیدا سەرکەوتووبن ، تاقیکردنەوەکە لە کۆلێژە ئاماژە پێکراوەكاندا ئەنجام دەدرێت ، نمرەی کۆتایش بەم شێوەیە دەبێت: (40%) ى نمرەی تاقیکردنەوەی لێهاتوویی و (60%) ى نمرەی تێکڕای پەیمانگە ، بە مەرجێک نمرەى قوتابى/ خوێندکار لە تاقیکردنەوەى لێهاتوویى لە نیوە کەمتر نەبێت.
4- (یەکەم و دووەم و سێیەم) لە سەر ئاستى پەیمانگەکانى وەرزش لە کۆلێژ (سکوڵ) ى پەروەردەى وەرزشى وەردەگیرێن ، بە مەرجێک تێکڕاى نمرەى پەیمانگەیان لە (75%) کەمتر نەبێت ، ئەگەر تێکڕاى نمرەى پەیمانگەیان لە (75%) کەمتر بوو تاکو کۆنمرەى (70%) ئەوا بە سیستەمى (پارالێل) وەردەگیرێن ، تایبەت بە (یەکەم و دووەم و سێیەم) ی پەیمانگە )ناحکومییەکان( بە سیستەمی (پارالێل) وەردەگیرێن و هەروەها ڕەچاوی سنووری جوگرافی دەکرێت لە کاتی وەرگرتندا.
5- ڕێژەى (5%) ى کورسییەکانى وەرگرتنى پاڵەوانان بۆ دەرچووانى پەیمانگە وەرزشییەکانى سەر بە وەزارەتى پەروەردە دەبێت.
6- دەبێت پێشکەشکار دەرچووى ساڵى خوێندنى (2022-2023) بێت ، بە مەرجێک لە هیچ کۆلێژ و پەیمانگەیەکى (حکومى و ناحکومى - ئەهلى) وەرنەگیرا بێت.
بڕگەى حەوتەم/ خاڵى یەکەم: وەرگرتنى دەرچووانى پەیمانگەکانى کۆمپیوتەرى سەر بە وەزارەتى پەروەردە لە زانکۆ پۆلیتەکنیکییەکان:
1- دەرچووى (یەکەم و دووەم و سێیەم) ى پەیمانگە (حکومییەکان) ى کۆمپیوتەر لە سەر ئاستى هەرێم لە کۆلێژى تەکنیکى ئەندازیارى هەولێر/ بەشى تەکنیکى ئەندازیارى سیستەمى زانیارى وەردەگیرێن ، بە مەرجێک کۆنمرەیان لە (90%) کەمتر نەبێت.
2- دەرچووى (یهكهم و دووهم و سێيهم) ى پەیمانگەى کۆمپیوتەرى سلێمانى (حکومى) لە کۆلێژى تەکنیکى ئینفۆرماتیکى سلێمانى/ بەشى تەکنەلۆجیاى زانیارى وەردەگیرێن ، بە مەرجێک کۆنمرەیان لە (85%) کەمتر نەبێت.
3- دەرچووى (یهكهم و دووهم و سێيهم) ى پەیمانگەى کۆمپیوتەرى دهۆک (حکومى) لە کۆلێژى تەکنیکى کارگێرى دهۆک/ بەشى تەکنۆلۆجیاى زانیارى کارگێرى وەردەگیرێن ، بە مەرجێک کۆنمرەیان لە (85%) کەمتر نەبێت.
4- دەرچووى (یهكهم و دووهم و سێيهم) ى پەیمانگەى کۆمپیوتەرى ئاکرێ (حکومى) لە کۆلێژى تەکنیکى ئینفورماتیکى ئاکرێ/ بەشى تەکنۆلۆجیاى زانیارى ITوەردەگیرێن ، بە مەرجێک کۆنمرەیان لە (85%) کەمتر نەبێت.
5- ئەگەر دەرچووەکان لە خاڵەکانى (4،3،2،1) مەرجى نمرەى پێویستى تێدا نەبوو ئەوا مافى وەرگرتنیان هەیە بە سیستەمى (پارالێل) تا کۆنمرەی (70%).
6- (سێ)کورسى لە پلانى وەرگرتنى (پارالێل) تەرخان دەکرێت لە بەشەکانى (کۆمپیوتەر و سیستەمى زانیارى) سەر بە کۆلێژە تەکنیکییەکانى زانکۆ پۆلیتەکنیکییەکان بۆ دەرچووانى پەیمانگە (ناحکومى - ئەهلییەکان) ى کۆمپیوتەرى (5) ساڵەى سەر بە وەزارەتى پەروەردە ، بە مەرجێک کۆنمرەیان لە (80%) کەمتر نەبێت ، ئەگەر ئەم ڕێژەیە پڕ نەبووەوە ئەوا زانکۆ پۆلیتەکنیکییەکان بۆیان هەیە بە دەرچووانى پەیمانگەکانى خۆیان کورسییە بەتاڵەکان پڕ بکەنەوە.
بڕگەى حەوتەم/ خاڵى دووەم: وەرگرتنى دەرچووانى پەیمانگەکانى کۆمپیوتەرى سەر بە وەزارەتى پەروەردە لە زانکۆکانى تر:
1- دەرچووى (یهكهم و دووهم و سێيهم) ى پەیمانگەى کۆمپیوتەرى هەولێر (حکومى) لە زانکۆى سەلاحەددین/ کۆلێژى زانست /بەشى کۆمپیوتەر وەردەگیرێن ، بە مەرجێک کۆنمرەیان لە (85%) کەمتر نەبێت.
2- دەرچووى (یهكهم و دووهم و سێيهم) ى پەیمانگەى کۆمپیوتەرى کەلار (حکومى) لە زانکۆى گەرمیان/کۆلێژى زانست/ بەشى زانستى کۆمپیوتەر وەردەگیرێن ، بە مەرجێک کۆنمرەیان لە (85%) کەمتر نەبێت.
3- دەرچووى (یهكهم و دووهم و سێيهم) ى پەیمانگەى کۆمپیوتەرى ڕانیە (حکومى) له زانکۆى ڕاپەرین/کۆلێژى پەروەردەى بنەڕەت/ بەشى زانستى کۆمپیوتەر وەردەگیرێن ، بە مەرجێک کۆنمرەیان لە (85%) کەمتر نەبێت.
4- دەرچووى (یهكهم و دووهم و سێيهم) ى پەیمانگەى کۆمپیوتەرى سۆران (حکومى) لە زانکۆى سۆران/ فاکەڵتى زانست/ بەشى کۆمپیوتەر وەردەگیرێن ، بە مەرجێک کۆنمرەیان لە (85%) کەمتر نەبێت.
5- دەرچووى (یهكهم و دووهم و سێيهم) ى پەیمانگەى کۆمپیوتەرى چەمچەماڵ (حکومى) لە زانکۆى چەرموو/ کۆلێژى زانستە پزیشکى و کردارییەکان/ بەشى کۆمپیوتەرى کردارى وەردەگیرێن ، بە مەرجێک کۆنمرەیان لە (85%) کەمتر نەبێت.
6- ئهو قوتابی/ خوێندكارانهی به پێی خاڵهكانی (5،4،3،2،1) وەردەگیرێن بۆیان نییه دابمهزرێن تاوهكو خوێندن تهواو دهكهن ، بە پێچەوانەوە خوێندنەکەیان هەڵدەوەشێتەوە.