بڕگەی یەكەم / خاڵی چوارەم
گواستنەوەی خوێندنی قوتابیان / خوێندكارانی دەرەوەی وڵات بۆ زانكۆ و پەیمانگاكانی هەرێم
أ - قوتابی / خوێندكار قۆناغی (یەكەم) ئەگەر پۆلی دوانزەی ئامادەی لە ناو هەرێم یاخود لە ئامادەییەكانی دەرەوەی هەرێم یاخود لە ئامادەییەكانی عێراقی فیدراڵ تەواو كردبێت و یەكێك لە كۆلێژەكانی دەرەوەی هەرێم وەرگیرابێت ، ئەوا بە پێی كۆنمرەی سیستەمی (پارالێڵ) لە هەرێمدا لە ساڵی داواكردن دادەنرێت بە تەواوی كرێی خوێندنی سیستەمی (پارالێڵ).
ب- قوتابی / خوێندكار قۆناغەكانی تر واتە لانی كەم ساڵێكی ئەكادیمی تەواو كردبێت ، ئەگەر پۆلی دوانزەی ئامادەی لە ناو هەرێم یاخود لە ئامادەییەكانی عێراقی فیدراڵ تەواو كردبێت و لە یەكێك لە كۆلێژەكانی دەرەوەی وڵات وەرگیرابێت ، بەمەرجێك زانكۆ / كۆلێژی حكومی یاخود تایبەت بن و لە زانكۆ باوەڕپێكراوەكان بن و لە لیستی یونیسكۆ بیبلۆگرافیای یەكێتی زانایانی جیهان تۆمار كرابن ، ئەوا لە هەمان سیستەمی بەش و كۆلێژ وەردەگیرێتەوە لە زانكۆ و پەیمانكگكانی هەرێم بە پێی سیستەمی خوێندنی پارالێڵ ، بەمەرجێك كۆنمرەكەی بەو سیستەمە وەرگیرابێت و بە پێی برابەری و مەقاسەكردنی وانەكان بە ڕاوێژ لەگەڵ زانكۆكان مەقاسە دەكرێت و قۆناغەكەی بۆ دیاری دەكرێت ، ئەگەر كۆنمرەكەی وەرنەگیرابوو لەم بەشە وەرناگیرێت ، بەڵكو بە پوێی كۆنمرەكەی لە ساڵە دەرچونیدا ڕەچاوی وەرگرتنی بۆ دەكرێت .
ج - ئەگەر قوتابی / خوێندكار لە قوتابخانەیەكی بڕوا پێكراو پۆلی دوانزەی ئاماەدی لە دەروەی وڵات تەواو كردبێت و لە هیچ كۆلێژ و پەیمانگایەك وەنەگیرابێت یاخود لە قۆناغی (یەكەم)دا بێت ئەوا
بڕوانامەكەی یەكسان دەكرێت لە وەزارەتی پەروەدە .
لە لایەن لیژنەی پسپۆر لە وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی دوای هەڵسەنگاندنی بابەتەكە بە پێی كۆنمرەی شوێنی بۆ دیاری دەكرێت .
د - ئەگەر قوتابی / خوێندكار پۆلی دوانزەی ئامادەی لە دەرەوەی وڵات تەواو كردبێت و لە یەكێ لە زانكۆ / پەیمانگاكانی بڕوا پێكراو تۆمار كراو لە لیستی یونیسكۆ و زانكۆكانی جیهان لە قۆناغەكانی تر جگە لە قۆناغی (یەكەم) ئەوا لە هەمان پسپۆری بەش و كۆلێژ و زانكۆ یاخود پەیمانگا وەر دەگیرێت كە بۆی شیاوە جگە لە (كۆمەڵەی پزیشكی) كە دەبێت كۆنمرەكەی (80%) كەمتر نەبێت ،بۆ كۆلێژەكانی پەرستاری و زانستە تەندروستیەكان (75%) كەمتر نەبێت ، لە لایەن لیژنەی زانستی بەشەوە هاوسەنگی بۆ دەكرێت و قۆناغی خوێندنەكەی بۆ دیاری دەكرێت بە شێوەیەك (ئەگەر زیاتر لە دوو وانەی ساڵانە یاخود چوار وانەی وەرزی داواكراوبوو ئەوا قۆناغێك دادەبەزێت)بە ڕەچاوكردنی ڕینمایی بەرابەركردن و سەربار (المقاصە و التحمیل) كە بە نوسراومان ژمارە (5/22604) لە (2/12/2008) گشتاندن كراوە (گواستنەوەی ئەم قوتابیە بە سیستەمی پارالێل دەبێت .