١- (یه‌كه‌م) ی ده‌رچووانی ئاماده‌ییه پیشه‌ییەکان له سه‌ر ئاستی پارێزگا له كۆلێژی هاوتا به پسپۆرییەکەى لە زانکۆکانی هەرێم وەردەگیرێت ، بە مه‌رجێک تێكڕاى نمرەکەی له (80%) كه‌متر نه‌بێت ، ئەگەر تێکڕاى نمرەکەى لە (80%) کەمتر بوو ئەوا دەتوانێت بە سیستەمى (پارالێل) وەربگیرێت.
٢- (دووه‌م و سێیه‌م) ی ده‌رچووانی ئاماده‌ییه پیشه‌ییەکان له سه‌ر ئاستی پارێزگا تاکو نمرەى (80%) لە کۆلێژى تەکنیکى هاوشێوە بە پسپۆرییەکەی بە سیستەمى ئاسایى وەردەگیرێت ئەگەر تێکڕاى نمرەیان لە (80%) کەمتر بوو ئەوا بە سیستەمى (پارالێل) وەردەگیرێت ، ئەگەر نمرەکانیان لە سەرووى (70%) بوو دەتوانن لە بەشە هاوتاکانیان لە پەیمانگە تەکنیکییەکانى زانکۆ پۆلیتەکنیکییەکان بە شێوەى گشتى وەربگیرێن.
(یەکەم و دووه‌م و سێیه‌می ده‌رچووان له سه‌ر ئاستی هه‌ر دوو خولی یەکەم و دووەم ئەژمار دەکرێت).
3- ده‌رچووانی ئاماده‌ییه پیشه‌ییه‌كان له هەر دوو خولی (یه‌كه‌م و دووەم) ته‌نها له به‌شی هاوپسپۆر له په‌یمانگه‌كان وه‌رده‌گیرێن ، به مه‌رجێک تێكڕاى نمره‌كانیان لە (70%) كه‌متر نه‌بێت ، ئەگەر تێکڕاى نمرەکانیان لە (70%) کەمتر بوو تاکو (60%) ئەوا بە پێى ڕێنماییەکانى (پارالێل) وەردەگیرێن ، بە مەرجێک ژماره‌ی وه‌رگیراوان له (25%) ى پلانى وەرگرتن زیاتر نه‌بێت.
4- دەرچووانى ئامادەییە کشتوکاڵییەکان ئەگەر کۆنمرەیان (75%) بە سەرەوە بوو ئەوا مافى وەرگرتنیان لە کۆلێژەکانى کشتوکاڵ لە زانکۆکانى تر‌ى هەرێم دەبێت (ئەگەر بەشی هاوپسپۆریان لە زانکۆ پۆلیتەکنیکییەکان نەبوو) ، جگە لە (قوتابى/ خوێندکارى یەکەم و دووەم و سێیەم کە بە پێى ڕێنماییەکانى ئامادەییە پیشەییەکان وەردەگیرێن).
5- ده‌رچووانی ئاماده‌ییه‌كانی مامانی وەردەگیرێن له به‌شی (ئافرەتان و منداڵبوون) له په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی هه‌ولێر و سۆران وە بەشی (ژنان و منداڵبوون) لە په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی سلێمانی وه‌رده‌گیرێن له سه‌ر ئاستی پارێزگا.
6- سەبارەت بە دەرچووانى ئامادەییە پیشەییەکان تەنها لە ساڵى دەرچوونیان دا مافى پێشکەش کردنیان هەیە ، واتە دەرچووانى ساڵانى پێشتر مافى پێشکەش کردنیان نییە.