بڕگەى پانزەیەم: تەرخانكردنى كورسى خوێندن بۆ ڕاگەیاندكاران
بڕگەى پانزەیەم: تەرخانكردنى كورسى خوێندن بۆ ڕاگەیاندكاران
(ڕاگەیاندکار مەرجە ئەندامی سەندیکای ڕۆژنامەنووسان بێت)
1- وەرگرتنى (6) پاڵێوراوى ڕاگەياندن لە هەر بەشێكى (ڕاگەیاندن) لە زانكۆكان و زانكۆ پۆليتەكنيکییەكاندا ، وە ئەو بەشانەى لقيان هەيە ئەم شەش كورسيیە دابەش دەكرێت بە سەر لقەكاندا.
2- سەبارەت بە ئەوانەى داواکارى پێشکەش دەکەن بۆ وەرگرتن لە کۆلێژ دەبێت دەرچووى ئامادەیى و پەیمانگەى ڕاگەیاندن بن و ئاماژە بکرێت بە دوا بڕوانامە ، بە مەرجێک کۆنمرەیان لە (60%) کەمتر نەبێت ، یەک لە سەر سێ ى کورسییەکانى خوێندن بە پێى پێشبڕکێ بۆ دەرچووانى بەشى (ڕاگەیاندن) لە پەیمانگەکان دەبێت.
3- یەک لە سەر سێ ى کورسییەکانى بەشى (ڕاگەیاندن) لە پەیمانگە تەکنیکییەکان لە زانکۆ پۆلیتەکنیکییەکان بۆ دەرچووانى (پیشەیى) دەبێت ، بە مەرجێک کۆنمرەیان لە (60%) کەمتر نەبێت.
4- تەمەنى پاڵێوراو نابێت لە (35) ساڵ زیاتر بێت و ئەگەر تەمەنى لە نێوان (35-40) ساڵ بێت ، ئەوا بە خوێندنى (پارالێل) مامەڵەى لەگەڵ دەکرێت.
5- پاڵاوتن بۆ ئەم کورسییانە بە پێشبڕکێ دەبێت ، تاقیکردنەوەى لێهاتوویى ئەنجام دەدەن لە لایەن لێژنەی زانستى بەشەکانى ڕاگەیاندن بە ڕێژەى (60%) ى لە سەر نمرەى ئامادەیى و ڕێژەى (40%) ى بۆ تاقیکردنەوەى لێهاتووى دەبێت و بە هەر دوو شێوازى نووسین و چاوپێکەوتن ، بە مەرجێک لە تاقیکردنەوەکە دەربچێت لەگەڵ پێشکەش کردنى دۆکیۆمێنت و بابەتە پەیوەندیدارەکان بە هەموو چالاکى ڕاگەیاندن.
6- نابێت پاڵێوراو (سێ)ساڵ زیاتر لە ڕۆژى داواکردنى وەرگرتنى دا لە چالاکییەکانى دابڕاو بێت و دەبێت چالاکییەکانى بە دۆکیۆمێنت و پشتگیرى دەزگاکان پێشکەش بکات.
7- نابێت پاڵێوراو دەرچووى هیچ کۆلێژیک بێت و یان ناوى سڕا بێتەوە لە کۆلێژ و پەیمانگە.
8- دواى پاڵاوتن ناوەکان بە کۆنووسێک بەرز دەکرێتەوە لە ڕێگەى تۆمارى گشتى زانکۆ بۆ وەزارەت بۆ پەسەندکردنى.