بڕگەى حەڤدەیەم: ڕەچاوکردنی سنووری جوگرافی
بڕگەى حەڤدەیەم: ڕەچاوکردنی سنووری جوگرافی
1- (80%) ی كورسییه‌كانى خوێندن له‌و زانكۆیانه‌ی كه له هه‌ر پارێزگایه‌ک هه‌یه بۆ قوتابیان/ خوێندكارانی دانیشتووی پارێزگاكه ده‌بێت وە له (20%) ی كورسییه‌كانیش بۆ کێبڕكێی گشت قوتابیان/ خوێندكارانی هه‌رێم ده‌بێت ، بە ڕه‌چاو كردنی ئەوەی کە ناوچه‌كانی گه‌رمیان و پارێزگای هه‌ڵه‌بجه لە سه‌ر پارێزگای سلێمانی ده‌بێت.
2- (100%) ی کورسییەکانی خوێندن له په‌یمانگه ته‌كنیكییه‌كان بۆ قوتابیانی/ خوێندکارانی دانیشتووی سنوورى پارێزگاکە دەبێت.
3- وه‌رگرتنی ده‌رچووان له تاكه به‌شه‌كان (كۆلێژ بێت یان په‌یمانگه) ڕێژه‌ی (40%) ى وه‌رگرتن بۆ ئه‌و پارێزگایه ده‌بێت كه به‌شه‌كه‌ی تێدایه و (60%) ى بۆ ده‌رچووانی هه‌رێم.