بڕگەی چوارەم :
ڕاكێشانی دۆسیە لە زانكۆ و پەیمانگاكانی هەرێمی كوردستان
أ - ئەگەر قوتابی / خوێندكار تەنها ساڵێكی بەسەر ڕاكێشانی دۆسیەكەی تێپەڕبوو دەتوانێت بگەڕێتەوە بۆ هەمان بەش كە لێی وەرگیراوە ، ئەم ساڵە لە میچی خوێندن هەژمار دەكرێت .
ب - ئەگەر زیاتر لە ساڵێك بەسەر ڕاكێشانی دۆسیەكەی تێپەڕبوبێت لە قۆناغی (یەكەم)دا بێت ئەوا بە تێكڕا تێچوی سیستەمی خوێندن (پارالێل) دەگەڕیتەوە ، بەڵام لەسەرووی قۆناغی یەكەم بێت ئەوا بە نیوەی ئەو بڕە پارەیە دەگەڕێتەوە
ج - ئەگەر قوتابی / خوێندكار دامەزراوبێت دەبێت پاڵپشت بە یاسای شارستانی ماوەی (2) دوو ساڵی خزمەتی فیعلی هەبێت ئینجا مافی گەڕانەوەی بۆ خوێندن دەبێت .
ه - قوتابی / خوێندكاری (پارالێل و ئێواران) لە كاتی ڕاكێشانی دۆسیە لە زانكۆ ئەو قیستانەی كە داویەتی بە زانكۆ بۆی ناگەڕیتەوە ، وە ئەگەر پاكتاوی شایستەی دارای ساڵانی پێشوتری نەكردبوو. پێویستە بیكات وە شایستە داراییەكە بداتەوە بە زانكۆ ، دواتر فەرمانی زانكۆیی ڕاكێشانی دۆسیە و سڕینەوەی ناوی بۆ بكرێت دۆسیەكەی وەربگرێتەوە .