بڕگەی سێیەم :
میوانداری كردنی قوتابیان / خوێندكاران
أ - قوتابی / خوێندكار دەتوانێت لە هەموو قۆناغەكان میوانداری بكات جگە لە قۆناغی (كۆتایی ) میوانداری تەنها بۆ حاڵەتی بارودۆخی ناچار (ظروف قاهرة) دەبێت یاخود بە هۆی ئەو نەخۆشیانەی كە زۆر سەخت و قورس و بەردەوام و درێژخایەنن و ترسناك و چارەسەریان زەحمەتە و بە فعلی پێویست دەكات لە ژێر چاودێری خانەوادەكانیاندا بن جگە لە (نەخۆشیە دەروونیەكان كە دەبێت ساڵی خوێندنیان بۆ دوا بخرێت تاكو تێپەڕاندنی حاڵەتەكەیان )
ب - بۆ سیستەمی میوانداری ڕەچاوی رێنماییەكانی میوانداری لە زانكۆكانی هەرێمی كوردستان دەكرێت ، كە بە نوسراوی وەزارەتمان ژمار (5/2601 ) لە (11/2/2008) گشتاندنی پێكراوە جگە لە خاڵی (15) ئەم نوسراوە كە ئاماژە بەوە دەكات (قوتابی / خوێندكار میواندار مافی وەرگرتنی بەشی ناوخۆی و دەرماڵەی نیە ) ئەم خاڵە كاری پێ ناكرێ .
ج - میوانداری بە هبچ شێوەیەك ناكرێت لە زانكۆ و كۆلێژە ئەهلیەكان لە ناوەوە و دەروەی هەرێم بۆ زانكۆ حكومیەكانی هەرێم .
د - ساڵانە دەبێت میوانداری قوتابی / خوێندكار نوێ بكرێتەوە
ه - ئەو قوتابی / خوێندكارانەی كە لە زانكۆكانی عێراقی فیدراڵەوە میوانداری دەكەن بۆ زانكۆكانی هەرێم ، ئەوا بە سیستەمی (پارلێل )میوانداری بۆ دەكرێت بە نیوەی تێچووی خوێندنی (پارالێل ) " واتە بە (50%) كرێی پارالێل بە زانكۆی میواندار دەدات جگە لە (قوتابیانی ناوچە كوردستانیەكانی دەرەوەی هەرێم و كوردانی ناوڕاست و باشوری عێراق )
و- سەبارەت بە میوانداری كردن لە نێوان زانكۆكانی هەرێمی كوردستان ، ئەگەر قوتابی / خوێندكار بە سیستەمی (پارالێل) وەرگیرابوو ، ئەوا میونداریەكەی بۆ دەكرێت بە نیوەی تێچوی خوێندنی (پارالێل) واتە (50% كرێی پارالێل) بە زانكۆی میوانداری دەدات وە ئەگەر وەرگرتنەكەی بە سیستەمی خوێندنی ئاسایی بوو ، ئەوا میوانداریەكە بە خۆڕایی دەبێت .