ئەو قوتابی/ خوێندکارەی لە زانکۆ و پەیمانگەکان وەردەگیرێت پێویستە ئەم مەرجانەی خوارەوەی تێدابێت:
1- خاوەنی ڕەگەزنامەی عێراقی بێت ، وە بۆ ئەو قوتابیانەى کە عێراقى نین پێویستە کارتى نیشتەجێ بوونى هەرێمیان هەبێت.
2- دەرچووی ئامادەییەکانی سەر بە وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان بێت و بڕوانامەکەی پەسەند کرا بێت لە لایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی پارێزگاکەیەوە.
3- لە پشکنینی پزیشکی دەرچووبێت بە پێی ئەو مەرجە تایبەتییانەی بۆ هەر خوێندنێک دیاریکراوە.
4- تەمەنی لە (30) ساڵ زیاتر نەبێت بۆ خوێندنی بەیانیان جگە لە (کۆلێژ و بەشەکانى پەروەردەى وەرزش) کە نابێت قوتابى/ خوێندکار تەمەنى لە (25) ساڵ زیاتر بێت ، ئەو قوتابی/ خوێندکارەی تێکڕای نمرەی پۆلی دوانزەی لە (80%) بە سەرەوەیە ڕەچاوی مەرجی تەمەنی بۆ ناکرێت ، وە ئهم مهرجه ئامادهییه )پیشەییهكانیش( دهگرێتەوە جگە لە (کۆلێژ و بەشەکانى پەروەردەى وەرزش).
5- دەرچووانى خوێندنى کوردى لە ناوچە کوردستانییەکانى دەرەوەى هەرێم لە لایەن لێژنەیەکى تایبەت لە وەزارەت بە هەماهەنگى زانکۆکان بە پێى شایستە بوونیان سەیرى داواکارییەکانیان دەکرێت.
6- سەبارەت بە وەرگرتنى قوتابیان/ خوێندکارانى قوتابخانە نێودەوڵەتییەکانى هەرێمى کوردستان کار بە ڕێنمایى حکومەتى هەرێمى کوردستان/ سەرۆکایەتى ئەنجومەنى وەزیران ژمارە (11961) لەڕێکەوتى (17/8/2022) دەکرێت.
7- ئەگەر بارى تەندروستى قوتابى/ خوێندکار شیاو نەبوو بۆ ئەو بەشەى کە لێى وەرگیراوە پاڵپشت بە ڕاپۆرتى پزیشکى ، ئەوا دەگەڕێندرێتەوە بۆ بەڕێوەبەرایەتى ناوەندى وەرگرتن بۆ دووبارە دابەش کردنەوەو وە وەرگرتنى لە شوێنێکى گونجاو لەگەڵ بارى تەندروستى قوتابى/ خوێندکار بە پێى کەمترین کۆنمرەى وەرگیراو.
8- پڕکردنەوەى کورسى بەتاڵ تەنها لە ڕێگەى سیستمەوە دەبێت نەوەک فۆرمى دەستى.