1- داواکار ده‌بێت ده‌رچووی دوانزه‌ی ئاماده‌یی بێت له ساڵی پێشکه‌ش کردن یان ساڵێک پێشتر بۆ هەردوو به‌شی (زانستی و وێژه‌یی) ، بە مەرجێک پێشتر لە هیچ زانکۆیەکى (حکومى و ناحکومى - ئەهلى) وەرنەگیرا بێت.
2- ده‌بێت داواکار ده‌رچووی خوێندنگه‌کانی سنووری هەرێمى کوردستان یان ناوچە كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم بێت ، به مه‌رجێک تاقیکردنه‌وه‌کانی به پێی سیستەمی هه‌رێمی کوردستان ئه‌نجام دابێت.
3- داواکار ده‌بێت ته‌مه‌نی له (30) ساڵ زیاتر نه‌بێت.
4- داواکار ده‌بێت تێکڕای نمره‌ی ئاماده‌یی (زانستی و وێژه‌یی) لە (60%) که‌متر نه‌بێت.
5- لە کاتی پێشبڕکێدا ڕه‌چاوی نمره ده‌کرێت به ڕێژه‌ی (60%) ى نمره له سه‌ر کۆنمره‌که‌ی و ڕێژه‌ی (40%) ی نمره له سه‌ر لێهاتوویی توانستی داواکار ده‌بێت ، به مه‌رجێک نمرەى لە لێهاتوویی توانستی له نيوه کەمتر نەبێت.
6- نابینا ده‌توانێت داواکاری پێشکه‌ش بکات بۆ به‌شی میوزیک ، به مه‌رجێک بڕگه‌کانی (1- 5) ی تێدا بێت و به‌هره‌ی هونه‌ری خۆی بسه‌لمێنێت.
7- داواکار له مه‌رجی جه‌سته‌یی و شیاوی مامۆستایی دەبەخشرێت له به‌شی میوزیک و شێوه‌کاری ، واته گشت (خاوه‌ن پێداویستییه تایبه‌ته‌کان) ده‌توانن داواکاری پێشکه‌ش بکه‌ن.
* پێداویستییه‌کان بۆ به‌شی میوزیک:
پێویسته داواکار ئامێری میوزیک له‌گه‌ڵ خۆیدا بهێنێت بۆ ڕۆژی چاوپێکه‌وتن.
* پێداویستییه‌کان بۆ به‌شی شێوه‌کاری:
پێویسته داواکار که‌ره‌سته‌کانی هێلکاری له‌گه‌ڵ خۆیدا بهێنێت بۆ ڕۆژی چاوپێکه‌وتن.
1- به‌هره‌مه‌ند ده‌بێت هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی دوانزه‌ی ئاماده‌یی یان په‌یمانگه‌ی هونه‌رە جوانه‌کان یان هاوتایان بێت ، وە دەرچووانى پەیمانگە (ناحکومییەکان) بە سیستەمى (پارالێل) وەردەگیرێن.
2- ڕەچاوى پسپۆرى دەکرێت لە کاتى وەرگرتندا.
3- ده‌بێت بەهرەمەند ده‌رچووی خوێندنگه‌کانی سنووری هه‌رێمی کوردستان یان ناوچە كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم بێت ، به مه‌رجێک تاقیکردنەوەکانى به پێی سیستەمی هه‌رێمی کوردستان ئه‌نجام دابێت.
4- ده‌بێت بەهرەمەند کۆنمرەى لە (60%) کەمتر نەبێت و ته‌مه‌نی له (35) ساڵ زیاتر نه‌بێت ، ئەگەر تەمەنى لە (35) زیاتر بوو تا (45) ساڵ ئەوا بە خوێندنى (پارالێل) وەردەگیرێت ، بە مەرجێک کۆنمرەى لە (55%) کەمتر نەبێت.
5- به‌هره‌مه‌ند دەبێت به ته‌واوی خۆی ته‌رخان بکات بۆ خوێندنه‌که‌ی و خۆی به‌رپرسیاره له وه‌رگرتنی مۆڵه‌تی خوێندنه‌که‌ی بە پێى یاسا بەر کارەکان لە هەرێمدا.
6- له کاتی پێشبڕکێدا ڕه‌چاوی نمره ده‌کرێت به ڕێژه‌ی (60%) ی نمره له سه‌ر کۆنمرەکەى و ڕێژه‌ی (40%) ی نمره له سه‌ر لێهاتوویی توانستی به‌هره‌مه‌ندی پاڵێوراو ده‌بێت ، به مه‌رجێک له لێهاتوویی توانستی به‌هره‌مه‌ندی ده‌رچووبێت.
7- به‌هره‌مه‌ند ده‌بێت ئه‌ندامی سه‌ندیکای هونه‌رمه‌ندانی کوردستان بێت.
8- پێویسته بەهرەمەند سه‌رجه‌م دۆکیۆمێنته‌کان له‌گه‌ڵ خۆیدا بهێنێت وه‌ک (ڕۆژنامه/ بڕوانامه‌کان / خه‌ڵاته‌کان / وێنه / پێناس) په‌سندکراو بێت له لایه‌ن سه‌ندیکای هونه‌رمه‌ندانی کوردستان.
9- به‌هره‌مه‌ندی نابینا ده‌توانێت داواکاری پێشکه‌ش بکات بۆ به‌شی میوزیک ، به مه‌رجێک بڕگه‌کانی (1- 8) ی تێدا بێت و به‌هره‌مه‌ندی هونه‌ری خۆی بسه‌لمێنێت.
10- به‌هره‌مه‌ند له مه‌رجی جه‌سته‌یی و شیاوی مامۆستایی ده‌به‌خشرێت له به‌شی میوزیک و شێوه‌کاری ، واته گشت (خاوه‌ن پێداویستییه تایبه‌ته‌کان) ده‌توانن داواکاری پێشکه‌ش بکه‌ن.
* پێداویستییه‌کان بۆ به‌شی میوزیک:
پێویسته به‌هره‌مه‌ند ئامێری میوزیک له‌گه‌ڵ خۆیدا بهێنێت بۆ ڕۆژی چاوپێکه‌وتن.
* پێداویستییه‌کان بۆ به‌شی شێوه‌کاری:
پێویسته به‌هره‌مه‌ند که‌ره‌سته‌کانی هێلکاری له‌گه‌ڵ خۆیدا بهێنێت بۆ ڕۆژی چاوپێکه‌وتن.