1- هەر قوتابی/ خوێندكارێک کە فۆرمی وەرگرتن پێشکەش دەکات مەرج نییە وەربگیرێت ، چونکە وەرگرتن بە پێى چەند بنەمایەکی زانستى عەدالەت ئامێزو لە سەر بنەماى کێبڕکێی كۆنمره لە نێوان سەرجەم قوتابیان/ خوێندکاران دەبێت.
2- وەرگرتن لە بهشهكان بە شێوازی وهرگرتنی ناوەندى (القبول المركزى) دەبێت وە بە ئەژمار کردنی سیستەمى )کریدت( بۆ سەرجەم کۆلێژ و بەشەکان جێبەجێ دەکرێت جگە لە (کۆمەڵەى پزیشکى) ، قوتابی/ خوێندکار مافی وهرگرتنی تەنها له یهک شوێن هەیە له زانكۆ )حكومییهكان( بە گشتی.
3- سەرجەم دەرچووانى پۆلى دوانزەى ئامادەیى بۆ ساڵى خوێندنى (2022-2023) بە هەر دوو خولەوە بەشدار دەبن لە یەک پرۆسەى پێشبڕکێ.
4- قوتابی/ خوێندکار مافی نییە لە هەمان کاتدا خوێندکار بێت لە زانکۆ یان پەیمانگەی )حکومی( و زانکۆیەک و پەیمانگەیەکى )ناحکومى -ئەهلی) ، ئەگەر خوێندکارێک لە زانکۆ یان پەیمانگەی )حکومی( و لە هەمان کاتیش لە زانکۆ و پەیمانگەى )ناحکومى -ئەهلی) وەرگیرا ، ئەوا پێویستە لە سەرى لە ماوەى (10) ڕۆژ دوای ڕاگەیاندنی ناوەکان بڕیاری خۆی بدات و لە زانکۆ و پەیمانگەی )حکومی( یان لە زانکۆ و پەیمانگەى (ناحکومى - ئەهلی)یەکە داوای کێشانەوەی دۆسیە و سڕینەوەی ناو بکات ، بە پێچەوانەوە لێپێچینەوەی یاسایی لەگەڵ دەکرێت.
5- ئەو قوتابی/ خوێندکارەی كه ساڵانی پێشتر فۆرمی پێشکەش کردووە لە یەکێک لە کۆلێژ و فاكهڵتی یان پەیمانگەکانی هەرێم وەرگیراوە ، ئەگەر پەیوەندی بە خوێندنەکەى کردبێت یان نەکردبێت مافی نییە جارێکی تر داواکاری وەرگرتن پێشکەش بە )زانکۆلاین( بکات ، ئەمە وەرگیراوانی )پارالێل و ئێوارانیش( دەگرێتەوە.
6- ڕێزبەندی و هەڵبژاردهکان (اختيارات) به پێی ئارەزووی قوتابى/ خوێندکار دەبێت به پێی بڕیاری خۆی كه پێوەرێکی گرنگ و سەرەکییە لە دیاریکردنی شوێنی وەرگرتنى ، بە مەرجێک لە (50) هەڵبژاردن کەمتر نەبێت ، پێویستە لە سەر قوتابی/ خوێندکار ڕەچاوی مەرجە گشتی و تایبەتییەکانی وەرگرتن بکات و تەنها ئەو خوێندن و بهشانه هەڵبژێرێت کە لەگەڵ ئارەزووی خۆی و لقی خوێندنی ئامادەییەکەی دەگونجێت.
7- ئەگەر قوتابی/ خوێندکار فۆرمی پێشکەش کردو ناوی لە هیچ کۆلێژێک یان پەیمانگەیەک دەرنەچوو بە هۆی کەمی و نەگونجانی هەڵبژاردنەکانی ، ئەوا ناوەندی وەرگرتن هەڵدەستێت بە دابەش کردنی ئەو قوتابی/ خوێندکارانە لە سەر ئەو کورسییانەى خوێندن کە لە زانکۆكان بە بەتاڵی دەمێننەوەو بە ڕەچاوکردنی کەمترین کۆنمرەی وەرگیراو.
8- ئەو قوتابی/ خوێندکارانەی کە بە هۆی کەمی کۆنمرەکانیان لە هیچ کۆلێژ یان پەیمانگەیەک وەرناگیرێن بۆیان هەیە لە ساڵی ئایندەدا دووبارە بچنهوه کێبڕکێ بە پێی کۆنمرەی ساڵی دووەمی پێشکەش کردن ، وە ئەو مافەشیان تەنها بۆ یەک ساڵ پێدەدرێت ، واتە دهرچووانی ئامادهیی (زانستی و وێژهیی) تهنها دوو ساڵ مافی پێشكهش كردنيان ههیه و ساڵی دووهمیش تهنها بۆ ئهو دهرچووانە دهبێت کە پێشتر لە هیچ زانکۆ و پەیمانگەیەکی )حکومی و ناحکومى - ئەهلى) لە ناوەوەو دەرەوەی هەرێم وەرنەگیرابن.