- ده‌رچووی یه‌كه‌م له کۆمەڵەى (پزیشكی) په‌یمانگه ته‌كنیكییه‌كان له سه‌ر ئاستی پارێزگا له كۆلێژی پزیشكی وه‌رده‌گیرێت.
2- ده‌رچووی یه‌كه‌م له به‌شه‌كانی (ددان) له سه‌ر ئاستی پارێزگا له كۆلێژی پزیشكی ددان وه‌رده‌گیرێت.
-3 ده‌رچووی یه‌كه‌م له به‌شی (ده‌رمانسازی) په‌یمانگه ته‌كنیكییه‌كان لە سەر ئاستی پارێزگا له كۆلێژی ده‌رمانسازی وه‌رده‌گیرێت.
-4یەکەمى بەشى (شیکارى نەخۆشییەکان) ى پەیمانگە تەکنیکییەکان له سه‌ر ئاستی پارێزگا له كۆلێژی زانست / بەشى تاقیگەى پزیشکى وه‌رده‌گیرێت.
5- ده‌رچووی یه‌كه‌م له بەشەکانى (نەوت) له سه‌ر ئاستی پارێزگا لە كۆلێژی ئه‌ندازیاری/ به‌شی نه‌وت وه‌رده‌گیرێت.
6- ده‌رچووی یه‌كه‌م له به‌شی (ڕووپێوی) له سه‌ر ئاستی پارێزگا له كۆلێژی ئه‌ندازیاری/ به‌شی ڕووپێوی وه‌رده‌گیرێت.
7- ده‌رچووی یه‌كه‌م له به‌شی (میكانیک) له سه‌ر ئاستی پارێزگا له كۆلێژی ئه‌ندازیاری/ به‌شی میكانیک وه‌رده‌گیرێت.
8- دەرچووى یەکەم لە بەشى (کارەبا) له سه‌ر ئاستی پارێزگا له كۆلێژی ئه‌ندازیاری/ به‌شی کارەبا وه‌رده‌گیرێت.
9- ئه‌و قوتابی/ خوێندكارانه‌ی خاڵه‌كانی (1، 2، 3، 4، 5، 6، 7، 8) ده‌یانگرێته‌وه ده‌بێت تێكڕاى نمره‌كانیان له (80%) كه‌متر نه‌بێت.
10- ده‌رچووی (یه‌كه‌م و دووەم و سێیەم) له هه‌ر به‌شێكی په‌یمانگه ته‌كنیكییه‌كان له كۆلێژی هاوپسپۆری جگە لە (کۆمەڵەى پزیشکى ، ئەندازیارى) له زانكۆكاندا وه‌رده‌گیرێن ، به مه‌رجێک تێكڕاى نمرەکانیان له (80%) كه‌متر نەبێت ، ئەگەر تێکڕاى نمرەکانیان لە (80%) کەمتر بوو ، ئەوا بە هەمان کەمترین کۆنمرەى دەسنیشان کراو بۆ وەرگرتن لە زانکۆ پۆلیتەکنیکییەکان لە زانکۆکانى تر وەردەگیرێن بە سیستەمى (پارالێل) بە پێى خشتەى خوارەوە؛
11- ده‌رچووی (یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌م) لە هەر بەشێکى په‌یمانگه ته‌كنیكییه‌كان له بەشى هاوتا لە كۆلێژه ته‌كنیكییه‌كان وه‌رده‌گیرێن ئه‌گه‌ر پسپۆرییهكهیان هه‌بێت له هه‌ر كۆلێژێكی ته‌كنیكی له هه‌ر (سێ) پارێزگاكه‌ی هه‌رێم به پێی خشته‌ی ژماره (2).
12- ده‌رچووی (یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌م) ی به‌شی )په‌رستاری( له په‌یمانگه ته‌كنیكییه‌كان لە سەر ئاستى (پارێزگا) له كۆلێژى پەرستارى لە زانکۆکان‌دا وەردەگیرێن ئەگەر پسپۆرییەکەیان لە زانکۆ پۆلیتەکنیکییەکان نەبوو ، بە مەرجێک تێكڕاى نمره‌كانیان له (80%) كه‌متر نه‌بێت ، ئەگەر تێکڕاى نمرەکانیان لە (80%) کەمتر بوو ئەوا دەتوانن بە سیستەمى (پارالێل) وەربگیرێن.
13- دەرچووانى (یەکەم و دووەم و سێیەم) ى هەر بەشێکى پەیمانگەکان لە خوێندنى (ئێواران) بە هەمان شێوەى (یەکەم و دووەم و سێیەم) ى خوێندنى (بەیانیان) مافى وەرگرتنیان دەبێت لە زانکۆکان.