1- دەرچووانی پۆلى دوانزەى ئامادەیى بە هەردوو بەشى (زانستى و وێژەیى) داواکارى لە ڕێگەى زانکۆلاینەوە پێشکەش دەکەن بۆ وەرگرتن لە بەشە ئیسلامییەکان لە کۆلێژ و فاکەڵتییەکان واتا پێویست بە لێژنەى چاوپێکەوتن و تاقیکردنەوە ناکات ، بە مەرجێک کۆنمرەى پێشکەشکار لە (60%) کەمتر نەبێت ، وەرگرتن لەم بەشانە بە ئەژمارکردنى (کریدت) دەبێت.
2- دەرچووانی ئامادەییەکانی خوێندنی ئیسلامی سه‌ر به وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده لە ڕێگەی فۆرمێکى تایبەتەوە وەردەگیرێن کە لە لایەن ناوەندى وەرگرتنەوە ئامادە دەکرێت و ڕەوانەى وەزارەتى پەروەردە دەکرێت بۆ دابەش کردنى بە سەر قوتابیان/ خوێندکاران بۆ پڕکردنەوەى هەڵبژاردنەکانیان و ناردنەوەى بۆ ناوەندى وەرگرتن لە وەزارەتى خوێندنى باڵا ، وەرگرتن لەم بەشانە بە پێی کۆنمرەی پۆلی دوانزەی ئامادەیى بە بێ ئەژمار کردنی (کریدت) دەبێت ، بە مەرجێک کۆنمرەى پێشکەشکار لە (60%) کەمتر نەبێت.
3- (یەکەم و دووەم و سێیەم) ى ده‌رچووانی ئاماده‌ییه‌كانی خوێندنی ئیسلامی سه‌ر به وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده له سه‌ر ئاستی هه‌رێم له به‌شه‌كانی (زمانی عه‌ره‌بی) لە زانکۆکان وه‌رده‌گیرێن به پێی سنووری جوگرافی ، به مه‌رجێک تێکڕای نمره‌یان له (75%) كه‌متر نه‌بێت.
4- دەرچووانی ئامادەییەکانی خوێندنی ئیسلامی سه‌ر به وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده بە هەمان شێوەى دەرچووانى ئامادەییە (پیشەییەکان) تەنها لە ساڵى دەرچوونیان دا مافى پێشکەش کردنیان هەیە ، وە دەرچووانى ساڵانی پێشتر بە سیستەمی (پارالێل و ئێواران) مافی پێشکەش کردنیان دەبێت ، واتا تەنها دەرچووانی ساڵی خوێندنى (2022-2023) دەچنە پێشبڕکێ بۆ وەرگرتنیان لە بەشە ئیسلامییەکان لە کۆلێژ و فاکەڵتییەکان.
5- (یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیەم) ى پەیمانگەى ئەزهەر بۆ ساڵى خوێندنى (2022-2023) لە بەشەکانى (زمانى عەرەبى کۆلێژى زمان یان ئەدەبیات ، زانستە مرۆڤایەتییەکان) وەردەگیرێن ، بە مەرجێک کۆنمرەیان لە (75%) کەمتر نەبێت و تەمەنى قوتابى/ خوێندکاریش لە (30) ساڵ زیاتر نەبێت ، ئەوانى تر هاوشێوەى دەرچووانى ئامادەییەکانی خوێندنی ئیسلامی سه‌ر به وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده لە ڕێگەى فۆرمەوە داواکارى پێشکەش دەکەن ، بە مەرجێک کۆنمرەیان لە (60%) کەمتر نەبێت.
6- وەرگرتن لە بەشە ئیسلامییەکان لە کۆلێژ و فاکەڵتییەکان بە سیستەمى (پارالێل).
دەرچووانى ئامادەییە ئیسلامییەکان مافى پێشکەش کردنیان هەیە بۆ بەشە ئیسلامییەکان لە کۆلێژ و فاکەڵتییەکان له هه‌ر زانكۆیه‌كی هه‌رێم بە پێى ڕێنماییەکانى سیستەمى (پارالێل) ، سەبارەت بە دەرچووانى پەیمانگە دەبێت کۆنمرەى پەیمانگەیان لە (60%) کەمتر نەبێت ، وە بۆ دەرچووانی ئامادەیی کۆنمرەیان (55%) کەمتر نەبێت.