لەپاش گۆڕینی سیستەمی خوێندن لە زانکۆی چەرموو بۆ "بۆڵۆنیا پرۆسێس - Bologna Process " لە ساڵی خوێندنی ( ٢٠١٧ - ٢٠١٨ )ەوە، پێکهاتەی بەڕێوەبەرێتی تۆماریش گۆڕدرا و لە ئێستادا لە زانکۆی چەرموو تۆماری کۆلێژەکان نەماوە، بەڵکو هەموویان یەکخراوە و کراوە بە بەڕێوەبەرێتییەک بە ناوی (بەڕێوەبەرێتی تۆماری گشتی) زانکۆی چەرموو.
بەڕێوەبەرێتی تۆماری گشتی زانکۆی چەرموو، بەرپرسیارە بەرامبەر هەموو کاروبارێکی خوێندکاران لە تەواوی بەشەکانی زانکۆدا، ستافی تۆماری گشتی لە زانکۆی چەرموو پێکهاتووە لە کادیری بەتوانا و شارەزا، بەجۆرێک ژمارەیەکی زۆریان ئەزموونی کارکردنی چەندین ساڵيیان هەیە لەم بوارەداو کاروباری خوێندکاران بە ئاسانترین شێوە و لە کاتێکی کەمدا ڕایی دەکەن.
بۆ زانین و وەدەستخستنی هەر پرسیار و زانیارییەک، دەتوانن پەیوەندی بە ئیمەیڵ و ناونیشانەکانی دیکەی تۆماری گشتییەوە بکەن.
بۆ پەیوەندیکردن، کرتە لەسەر ئێرە بکەن.
DGR Office
Registrar : Dana Wali MohammedShareef
Qualification: PhD
Academic Title: Lecturer
Specialty:
e-mail: Dana.weli@chru.edu.iq
Mobile number:
Academic Profile link :
Number of Publication with IF (ISI):