خاڵی یەكەم
(لەكاتی دابەزیندا بۆ بەشەكانی سیستەكمە جیاوازەكان نمرەی وەرگیراو لەو بەشانە بە پێی سیستەمی وەرگرتن لە ساڵی وەرگرتن ڕەچاو دەكرێت )
ئەو قوتابی / خوێندكارانەی كە وەردەگیرێن لە زانكۆ و پەیمانگاكامی هەرێم مافی دابەزینیان دەبێت بەم شێوەی لای خوارەوە
أ - لە قۆناغی (یەكەم) بێت و مامەڵەی پاڵاوتنی تەواو كردبێت و بە پێی كەمترین كۆنمرەی بەش .
ب - لە قۆناغی (یەكەم) دا مابێتەوە یاخود خوێندنی تیادا دواخستبێ ، بەمەرجێك لە یەك ساڵ زیاتر نەمابێتەوە دەتوانێت بۆ شوێنی نیشتەجێ بوونیان یاخود نزیك لەو دابەزین بكەن بۆ ئەو كۆلێژ / پەیمانگایەی كە نمرەكانیان تیایدا وەرگیرابێت ، بە پێی كۆنمرەی ساڵی وەرگرتنیان هەژماركردنی ساڵی كەوتن یاخود دواخستن لە میچی خوێندن .
ج - دەچوبێت لە قۆناغی یەكەم بۆ قۆناغی دووەم ، بەمەرجێك ساڵی كەوتن و دواخستنی نەبێت لە قۆناغی (یەكەم و دووەم) كۆنمرەی وەرگیرابێت لە ساڵی وەرگرتنیدا لەگەڵ هەژماركردنی ئەو ساڵە لە میچی خووێندن .
د - لە خوێندنی (ئێواران ) قوتابی / خوێندكار مافی دابەزینی هەیە بۆ بەشێكی تری (ئێواران) یاخود هەر بەشێكی تر بە ڕەچاوكردنی كۆنمرەی وەرگیراو لە ساڵی وەرگرتن و سەرەڕای خاڵەكانی تری ڕێنماییەكانی دابەزین ، بەمەرجێك دووساڵ بەسەر چونی لە ئامادەی تێپەڕ نەبوبێت ، ئەم مەرجە بۆ( بەیانیان و ئێوارنیش ) پەێڕەو دەكرێت .
ه - دابوزین بۆ ئەو بەشانە ناكرێت كە مەرجی چاوپێكەوتن و تاقیكردنەوەی جەستەی و هونەری و شایستەییان تێدا مەجی وەرگرتن بوە ، وەكو (پەروەردەی وەرزشی ، هونەرە جوانەكان ، خوێندنی ئیسلامی ….. هتد ) وە بەپێی ساڵی وەرگرتنیان .
و - نابێت رێژەی ڕۆشتنی دابەزین لە هەر بەشێكی زانستی لە (20%) تێپەڕبێت وە رێژەی وەرگرتنی دابەزێنراوەكان لە هەر بەشێكدا لە (10%) تێپەڕبێت ، وە لە كاتی داوای زیاتر مامەڵەكانیان كۆ دەكرێتەوە لە یەك پرۆسەدا بە پێی پێشبڕكێی كۆنمرەی دەرچونیان رێژەكەیان لێ وەردەگیرێ .
ز- داواكاری گواستنەو و دابەزین بۆ ئەوانەی لە ساڵی پێشتر وەرگیراون لە (22/7/20123) تاكو (31/8/2023) دەبێت ، بەمەرجێ دەرچونی فەرمانی زانكۆیی لە (16/9/2023) تێنەپەڕیت