بڕگەی یەكەم / خاڵی حەوتەم
گواستنەوە بە شێوەی سیستەمی (پارالێل) بۆ ئەو قوتابی / خوێندكارانەی بە شێوەی گشتی وەرگیراون
أ - گواستنەوەی قوتابی / خوێندكار وەرگیراو لە قۆناغی (یەكەم ) دا بەدەر لە ڕێنماییەكانی گواستنەوە لە نێوان بەشەكانی كۆلێژ و پەیمانگای هاوشێوەدا لە زانكۆ حكومیەكاندا بە پێی رێنماییەكانی وەرگرتنی سیستەمی خوێندنی (پارالێل) دەبێت ، وە تەواوی پارەی دیاریكراو لە ڕێنماییەكانی (پارالێل) دەدات .
ب - دەرفەتی گواستنەوە لە سەروی قۆناغی (یەكەم)لە كۆلێژ و بەشی پەیمانگەی هاوشێوەدا بەدەر لە رێنماییەكانی گواستنەوە بە شێوازی (پارالێل) دەبیت ، بە نیوەی پارەی دیاریكراو لە رێنماییەكانی (پارالێل) دا .