بڕگەی یەكەم / خاڵی پێنجەم :
گواستنەوەی قوتابیان / خوێندكاران لە زانكۆكانی هەرێم بۆ زانكۆكانی باشوور و ناوەڕاستی عێراق
أ - هەر قوتابی / خوێندكارێك ئەگەر داوای گواستنەوە بكات لە زانكۆكانی هەرێم (كۆلێژ و پەیمانگا) بۆ زانكۆكانی باشور و ناوەڕاستی عێراق دەبێت ڕەزامەندی هەردوو زانكۆ وەرگرێت و مامەڵەی گواستنەوە لە زانكۆكانی هەرێم دەست پێ بكات ، دوای ڕەزامەندی هەردوولا بێ گەڕانەوە بۆ وەزارەت فەرمانی بۆ دەردەچێت ، ئینجا وێنەیەك لەگەڵ (بەراییەكان ) دەدرێتە وەزارەتی خوێندنی یاڵا و توێژینەوەی زانستی / فەرمانگەی خوێندن و پلاندانان و بە دواداچوون / بەڕێوەبەرایەتی ناوەندی وەرگرتن .
ب - كار ئاسانی دەكرێت لە ڕوانگەی ڕێنماییەكان بۆ گەڕانەوەی ئەو قوتابی / خوێندكارانەی كە لە زانكۆكانی ناوەند و باشوور بە گواستنەوە هاتوون بۆ شوێنەكانی خوێان .