بڕگەى بیستەم: خۆتەرخانکردن بۆ خوێندن
بڕگەى بیستەم: خۆتەرخانکردن بۆ خوێندن
ئەو قوتابی/ خوێندکارانەى لە خوێندنى (بەیانیان و ئێواران) لە زانکۆ (حکومییەکان) وەردەگیرێن پێویستە بە تەواوى خۆیان بۆ خوێندن تەرخان بکەن و پابەندى دەوام بن و ئەگەر قوتابی/ خوێندکار فەرمانبەر بوو ئەوا پێویستە مۆڵەتى خوێندن بە پێی یاسا و ڕێنماییە بەرکارەکان وەربگرێت ، وە لە حاڵەتێکدا ئەگەر لە کاتی خوێندندا دامەزرا ئەوا پێویستە خوێندنەکەى دوا بخات تاوەکو مەرجەکانى وەرگرتنى مۆڵەتى خوێندن لێى بەدى دێت.