بڕگەی شەشەم
پەڕینەوە (عبور) :
تایبەت بە وانەی پەڕینەوە بەم شێوەیەی خوارەوە دەبێت
أ - وانەی پەڕینەوە یەك وانەی ساڵانە و دوو وانەی وەرزی دەبێت .
ب - دوو وانەی وەرزی ئەگەر هەردوو وانەكە لە یەك وەرزبن یاخود هەر وانەیەك لە وەرزێك بێت یاخود دوو وانەی وەرزی لە دوو قۆناغی جیاوازدا بێت پەڕینەوە دەیگرێتەوە .
ج - قوتابی / خوێندكار دەتوانێت وانەی عبور تا قۆناغی كۆتایی لەگەڵ خوی ببات تاكۆ لێی دەردەچێت ، بەمەرجێك میچی خوێندنی تێپەڕنەبوبێت .