بڕگەی یەكەم / خاڵی سێ یەم :
گواستنەوەی قوتابی / خوێندكاران لە زانكۆ و پەیمانگاكانی ناوەڕاست و باشوری عێراق بۆ زانكۆ و پەیمانگاكانی هەرێم سنوردار دەبێت لە حاڵەتی زۆر پێویستدا ، جگە لە (قۆناغی یەكەم) كە گواستنەوەی تێدا ناكرێت بەم شێوە خوارەوە:
أ - مامەڵەی گواستنەوەیان بۆ دەكرێت بە هەكمان مەرجی گواستنەوەی قوتابی / خوێندكار لە نێوان زانكۆ و پەیمانگاكانی هەرێم وەك و لە خاڵەكانی بڕگەی (یەكەم / خاڵی دووەم) دا هاتوە بۆ هەمان قۆناغ و بەشی هاوتا لە كۆلێژ و پەیمانگاكانی هەرێم و هاوسەنگی وانەكانیان بۆ دەكرێت بە پێی رێنماییەكان .
ب - ڕەچاوی ڕێنمایەكانی وەزارەتی خوێندنی باڵای هەێم بكرێت بۆ هەموو قۆناغەكانی خوێندن لە وانە پسپۆریەكان (المفاضلة) بە پێی پلانی وەرگرتنی ساڵانی وەرگرتنیان .
ج - شایستە بونی خودی بڕوامەكانیان بۆ وەرگرتن لە زانكۆ و پەیمانگاكانی هەرێم لە كاتی شایستە نەبوونی دا بۆ ئەو بەشە ، وەكو (دواناوەندی پیشەیی و قوتابخانە ئاینییە ناڕەسمیەكان و هاوشێویان ) گواستنەوەیان بۆ ناكرێت
د - گواستنەوە لە نێوان كۆلێژ و پەیمانگانی سەر بە وەزارەتی ئەوقافی پێشووی عێراق (الوقف السنی) و (الوقف الشیعی) ئیستاكە بۆ زانكۆ و پەیمانگاكانی هەرێم ناكرێت ، چونكە ئەوانە تایبەتمەندی پیشەیی بە وەزراەت و فەرمانگەكانیان هەیە .
ه - دەبێت خانەوادەی قوتابی دانیشتووی هەرێم بێت بۆ ئەمەش پشتگیری پارێزگای شارەكان و پشتگیری شوێنی كار و نیشتەجێبونی باوك یاخود دایكی هەبێت .
و- گواستنەوە بە پێی توانا و ڕەزامەندی بەش و كۆلێژەكان دەبێت ، لە حاڵەتی زۆر پێویستدا ئەنجام دەدرێت بە پێی ڕێژەی دیاری كراو لە لایەن وەزارەتی خوێندنی باڵاوە .
ز - مامەڵەی گواستنەوە قوتابی / خوێندكار دەست پێ دەكات لە (ماوەی گواستنەوە لە زانكۆ و پەیمانگاكانی هەرێم و عێراقی فیدراڵ) لە كۆلێژ / پەیمانگەیەی كە قوتابی / خوێندكار داوای گواستنەوەی ێ دەكات مامەڵەكە دەست پێ دەكرێت ، بە هاوپێچ كردنی سەربردەی خوێندكار (سیرە الطالب الدراسیة) لەگەڵ لیستی ئەو وانانەی كە خوێندویەتی لەگەڵ یەكەكان لە ساڵانەو وەرزیدا :
(المواد الدراسیة و الوحدات فی السنوات و الفصول الدراسیة) وە لەوێشەوە ڕاستەوخۆ بە نوسراوی فەرمی دەنێردرێتە ئەو زانكۆیەی كە داوای گواستنەوەی بۆ دەكات لە هەرێمدا ، لە لایەن زانكۆیەكە لە هەرێمدا دەنێردرێتە كۆلێژ / پەیمانگای داواكراو لە حاڵتی لاری نەبوندا هاوتاو مەقاسەكردنی وانەكانی لە بەشی زانستی داواكراو بۆ دەكرێت بە شێوەیەك (ئەگەر وانەی داواكراو زیاتر لە دوو وانەی ساڵانە یاخود چوار وانەی وەرزی بوو دەبێت قۆناغێك داببەزێنرێت) دوای ئەوە دەنیردرێتە تۆماری زانكۆ و كاری پێویست ڕاستەوخۆ بێ گەڕانەوە بۆ وەزارەت وەڵامی خودی ئەو زانكۆیەی كە داوای گواستنەوەی لێ كردوە دەدەنەوە وێنەیەكیش دەدرێتە وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی هەرێم .
ح - هەموو گواستنەوەیەكی یاخود میوانداریەكی بە كۆمەڵ و نیمچە كۆمەڵ لە شێوازی (قوتابیان / خوێندكارانی یەزیدی و شەبەك و ….. هتد) لە لایەن ئەنجومەنی وەزارەتەوە بڕیاری لێ دەدرێت بە ڕاوێژ لەگەڵ زانكۆكان میكانیزمی جێبەجێكردنی بۆ دادەنرێت .
ط - ئەو قوتابی / خوێندكارانەی دەرچووی ئامادەییەكانی هەرێمن و لە كۆلێژ و پەیمانگاكانی ناوەند و باشور وەرگیراون یاخود وەر دەگیرێن ، مافی گواستنەو و میوانداریان نیە بۆ زانكۆكانی هەرێم بە پێی ڕێنماییی و بەڵێننامەكان ، بێجگە لەوانەی بە فەرمانی وزاری ژمارە (ن / 167) لە (5/3/2011) ڕەزامەندیان بۆ دراوە .
ی - قوتابی / خوێندكار دەرچووی پۆلی دوانزەی ئامادەی دەرەوەی هەرێم مافی پێش كەش كردنیان نیە بۆ وەرگرتن لە زانكۆ و پەیمانگاكانی هەرێم ، دەرچوانی خوێندنی كوردی لە ناوچە كوردستانیەكانی دەرەوەی هەرێم بە ڕێگای بەڕێوەبەرایەتی ناوەندی وەرگرتن و لە لایەن لیژنەیەكی تایبەت لە وەزارەت بە پێی شایستە بوونی نمرەكانیان سەیری داواكاریەكانیان دەكرێت