1- دەرچووانى پۆلى دوانزەى ئامادەیى بەشى زانستى بۆ پێشکەش کردنى داواکارى وەرگرتن لە کۆلێژ و بەشەکانى (کۆمەڵەى پزیشکى ، ئەندازیارى ، زانست) دەتوانن تەنها نمرەى وانە پەیوەندیدارەکان (فیزیا ،کیمیا ، بیرکارى ، زیندەوەرزانى ، زمانى ئینگلیزى) ئەژمار بکەن ، ئەژمار کردنى نمرەى وانەکانى تر ئارەزوو مەندانە دەبێت ، بە مەرجێک پێشکەشکار لە سەرجەم وانەکان دەرچووبێت.
2- ئه‌ژماركردنی ڕێژه‌ی پۆلی (10) و (11) به شێوازێكی یه‌كخراو له ئه‌ركی وه‌زاره‌تی پەروەردە دایە وە هه‌ر پێداچوونه‌وه‌یه‌ک لە سه‌ر كۆنمره‌ی ئاماده‌یی به‌ره‌و ڕووی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ده‌كرێته‌وه.
3- لێژنه‌یەکی تایبه‌ت کە به سه‌رۆكایه‌تى یاریده‌ده‌ری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتى كاروباری هونه‌ری له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى په‌روه‌رده‌ی پارێزگاكان پێک دەهێنرێت ، ئەو لێژنەیە فۆرم و بڕوانامه‌ی ده‌رچوون ووردبین دەکات بەرپرسیارییەتى ڕاستی و دروستی زانیارییەکان لە ئەستۆی بەڕێوه‌به‌رایه‌تى په‌روه‌رده و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه گشتییه‌كانی په‌روه‌رده‌ی پارێزگاكان دایە
4- ئه‌و قوتابی/ خوێندكاره‌ی كه دووباره تاقیكردنه‌وه‌ی (باشتر کردنى تێکڕا( واته (تحسین معدل) ده‌كات مافى پێشکەش کردنى بۆ هیچ جۆرە سیستەمێکى وەرگرتن (زانکۆلاین ، پارالێل ، ئێواران) نابێت ، لە ساڵى داهاتوودا دواى چاک کردنى تێکڕاى نمرەکەى داواکارى وەرگرتن پێشکەش دەکات.