بڕگەی یەكەم /خاڵی دووەم:
گواستنەوەی قوتابی / خووێندكاران لە نێوان زانكۆ و پەیمانگاكانی هەرێم :
گواستنەوە لە نێوان كۆلێژە هاوبەشەكان لە سیستەمی بۆلۆنیا یۆ سیستەمی ساڵانە و كۆرسات وە بە پێچەوانەوە ، ئەگەر گواستنەوەكە لە سیستەمی ئاسایی بۆ سیستەمی بۆلۆنیا بوو ئەوا قوتابی / خوێندكار دەگەڕیتەوە قۆناغی (یەكەم) بەڵام ئەگەر بە پێچەوانەوە بوو ئەوا ناگەڕێتەوە بۆ قۆناغی (یەكەم) ، هەوە ك و نوسراومان ژمارە (7292) لە (2/9/2020) وە لە ژمارە (13241) لە ڕیكەوتی (15/9/2021) جەختی لەسەر كراوەتەوە .
قوتابی / خوێندكار مافی گواستنەوەی لە كۆلێژە هاوبەشەكان دەبێت لە گشت قۆناغەكان ، جگە لە قۆناغی (یەكەم) لە نێوان زانكۆ و پەیمانگاكانی هەرێم ئەگەر یەكێك لەم مەرجانەی خوارەوەی هەبێت :
أ- قوتابی / خوێندكار دەرچوبێت لە خولی یەكەمدا بە پلەی باشە یان سەروتر ، بەبەڵگەی فەرمی بیسەلمێنێ
دانیشتووی هەمان پارێزگایە یاخود نزیك ئەو شارەیە كە گواستنەوەكەی بۆ دەكرێت .
ب - قوتابی / خوێندكار ئەگەر دایكی یاخود باوكی كۆچی دوایی كردبێت لە ساڵانی خوێندنی زانكۆ ، بە بەڵگەی فەرمی بیسەلمێنێ كە وەفات نامە (بیان وفاة) و (صورة قید) وە دانیشتووی هەمان پارێزگایە یاخود نزیك لەو شارە بوو كە گواستنەوەی بۆ دەكرێت ، ئەگە كۆچ كردنەكە لە ساڵانی خوێندنی نەبوو ، ئەوا گواستنەوە بە سیستەمی (پاراڵێڵ ) بە نرخی نیوەی پارەی (پارالێڵ)دەبێت .
ج - ئەگەر قوتابی / خوێندكار هاوسەر گیری ببەستێت لە ساڵانی خوێندنی زانكۆ ، بە بەڵگەی فەرمی بیسەلمێنێ كە گرێبەستی هاوسەرگیریە ، وێنەی ڕەسەنی تۆماری باری شارستانی (صورة قید)ی ڕەسەن بە فەرمی تۆماركردنی لە لیستی باری شارستانی و دڵنیایی دەچوون (صحة صدور) بۆ بەڵگە نامەكان بكرێت ، بە هەمان شێوە بۆ ئافرەت ڕەچاوی جیابونەوە خێزانی (طلاق) بكرێت و لە كاتی دەركەوتنی هەر ساختەكاریەك لە بەڵگەنامەكان لێپرسینەوە یاسایی لەگەڵ بكرێت ، ئەگەر هاوسەرگیری كردنەكە لە ساڵانی خوێندن نەبوو ، ئەوا گواستنەوە بە سیستەمی (پاراڵێڵ ) بە نرخی نیوەی پارەی (پارالێڵ)دەبێت .
د - هەر قوتابی / خوێندكارێك (تەنها ڕەگەزی مێینە) لە ساڵانی خوێندنی زانكۆ منداڵی ببێت و بە بەڵگەی فەرمی بیسەلمێنێ ، ئەگەر منداڵ بونەكە لە ساڵانی خوێندن نەبوو ئەوا گواستنەوە بە سیستەمی (پاراڵێڵ ) بە نرخی نیوەی پارەی (پارالێڵ)دەبێت .
ه- منداڵی (كوڕ و كچی) شەهید و ئەنفال كراوەكان مافی گواستنەوەیان هەیە لە نێوان زانكۆكان بۆ هەمان بەشی كۆلێژ / پەیمانگا كە لێی وەرگیراون بە نوسراوی پشتگیری وەزارەتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان ، بە واژووی بەڕێوەبەری گشتی كەمتر نەبێت .
و - قوتابی / خوێندكار (كوڕ و كچ)ی مامۆستایانی زانكۆ لە هەڵگرانی بڕوانامەی ماستەر و دكتۆرا لە (مامۆستای یاریدەدەر ، مامۆستا ، پرۆفسیۆری یاریدەدەر ، پرۆفسیۆر) مافی گواستنەوەیان هەیە ئەگەر دەرچووبن ، هەروەها (كوڕ و كچی) فەرمانبەرانی زانكۆ و دەزگاكانی سەر بە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زاستی ، بەمەرجێك ساڵانی خزمەتی لە (15) ساڵ كەمتر نەبێت .
ز - گواستنەوە لە سیستەمی (ئینتیگرەیشن بۆ سیستەمی تری ئینتیگرەیشن) ئەنجام دەدرێت لە هەموو قۆناغەكاندا بە پێی مەرجەكانی گواستنەوە ، وە گواستنەوەكە بە سیستەكی (پاراڵێڵ) دەبێت لە قۆناغی (یەكەم)دا بە مەرجی وەرگتنی كۆنمرەی لە ساڵی وەرگرتن بە پێی نوسراوی ژمارە (7292) لە ڕێكەوتی (2/9/2020) .
ح - قوتابی / خوێندكار لە خوێندنی (بەیانیان) مافی گواستنەوە هەیە بۆ خوێندنی (ئێواوان) ، بەمەرجێك لە هەمان پسپۆری خۆیدا بێت ، دوای لاری نەبوونی هەردولا بە ڕەچاوكردنی تایبەتمەندی و توانی بەش و كۆنمرە و كرێی خوێندن (ئێواران) لە بەشە .
ط - (قوتابی / خوێندكار)ی كۆلێژە (ئەهلیەكان) بەهیچ شێوەیەك مافی گواستنەوە و دابەزین و میوانداریان نییە بۆ زانكۆ و كۆلێژە (حكومیەكان)
ی - گواستەوەی قوتابی / خوێندكار لە بەشەكانی (ئێواران) بۆ بەشە هاوشێوەی (بەیانیان) ناكرێت لە بەرجیاوازی كۆنمرەی پێشبڕكێ .
ك - هەموو گواستنەوەی قوتابیان / خوێندكاران لە نێوان كۆلێژ و فاكەڵتی و پەیمانگاكان بە ڕێگای كۆلێژ و فاكەڵتی و پەیمانگاكان و سەرۆكایەتی زانكۆكان دەبێت (بە پێی ڕیزبەندی و پەیوەندی)
ل . بەراود كردن و مقاسەكردنی وانەكان لە لایەن بەشی زانستی داواكراودا ئەنجام دەدرێت ، لەگەڵ ناردنی لیستی ئەو وانانەی كە خوێندویەتی لەگەڵ یەكەكان لە ساڵانە و وەرزیەكاندا بە شێوەیەك (ئەگەر وانەی داواكراو زیاتر لە دوو وانەی ساڵانە یاخود چوار وانەی وەرزی بوو دەبێت قۆناغێك داببەزێنرێت ) وە لە كاتی پێشبڕكێ لەسەر گواستنەوەكان لە یەك پرۆسەدا ڕەچاوی كۆنمرەی قۆناغەكەیان دەكرێت وە هەموو فەرمانی گواستنەوەی قوتابی / خوێندكار بە واژووی سەرۆكی زانكۆكان دەبێت بە پێی پەیوەندی گواستنەوە .
م - گواستنەوە لە نێوان سیستەمە هاوشێوەكاندا (زانكۆلاین ، پارالێڵ ، ئێواران) ئەنجام دەرێت بە پێی رێنماییەكان .
ن - زانكۆكان بۆیان هەیە لە ڕێگەی لیژنەیەكی پزیشكی تایبەتەوە سەیری داوای گواستنەوەی هەندێ لە قۆتابی / خوێندكار بكەن بۆ گشت قۆناغەكان خوێندن جگە لە (قۆناغی یەكەم) بۆ هەمان بەش بۆ شوێنی نیشتەجێ بونیان بەهۆی ئەو نەخۆشیانەی كە زۆر سەخت و قورس و بەردەوام و درێژخایەنن و ترسناكن و چارەسەریان زەحمەتە و بە فیعلی پێویست دەكات لە ژێر چاودێری خانەوادەكانیاندا بن جگە لە( نەخۆشیە دەروونیەكان كە دەبێت ساڵی خوێندیان بۆ دوابخرێت تاكو تێپەڕاندنی حاڵەتەكەیان)
خشتەی تایەت بە بنكە پزیشكییەكان لە سنووری پارێزگاکان:
1- قوتابی / خوێندكار لەگەڵ داوای گواستنەوە گشت ڕاپۆرت و دۆكۆمێنتە پزیشكیەكان كە باری تەندروستی قوتابی / خوێندكار دەسەلمێنێ هاوپێچ دەكات كە ئاماژە بەوە
دەدات بە فعلی پێویست دەكات قوتابی / خوێندكار لە ژێر چاودێری خانەوادەكانیاندا بن بە هۆی ئەو نەخۆشیانەی كە زۆر سەخت و قورس و درێژخایەنن و ترسناك و چارەسەریان زەحمەتە
2- لیژنەی تایبەت بە كارو باری گواستنەوە لە زانكۆكان وەڵامی نوسراوەكە دەدەنەوە بۆ ئەو زانكۆیەی نوسراوی بۆ ئاراستە كردوە بە ڕاپۆرتێك كە باری قورسی نەخۆشیەكە و پێویستی
قوتابی/ خوێندكار بۆ درێژە پێدانی خوێندن لە نزیك كەس و كاریەوە ، نابێت بڕیاری لیژنەی پزیشكی تایبەت بە گواستنەوە گۆرانكاری تێدا بكرێت ، واتە بۆ هەر حاڵەتێك یەكجار بڕیاری لەسەر دەدرێت .
3- دوای وەرگرتنی وەڵامی لیژنەی پزیشكی تایبەت ئەو زانكۆیەی كە داوای گواستنەوەی بۆ كراوە دوای وەرگرتنی ڕەزامەندی كۆلێژ بەش لە ڕووی (مەقسە و سەرباركردن) وەڵامی ئەو زانكۆیەی كە گواستنەوەی بۆ دەگرێت دەداتەوە .
س - لەبەر ئەوەی هەموو مامەڵەكانی گواستنەوە لە نێوان زانكۆكانی هەرێم و دەروەی هەرێم پێویستی بە ڕەزامەندی هەردوو لایەنی پەیوەنیدار دەبێت ، بۆیە دەبێت ڕەچاوی تایبەتمەندی بەشی زانستی كۆلێژ و فاكەڵتی و سكوڵی ئەو زانكۆیە بكرێت ، لە كاتێكدا لە ڕوانگەی زانستیەوە لاری نەبونیان نیشان نەدا لەسەر مامەڵەی گواستنەوە .
ع - نابێت رێژەی گواستنەوەكان لە هەر بەشێكی زانستی (20%) تێپەرێنێت وە رێژوەی وەرگتنی گواستنەوەكان لە هەر بەشوێك (10%) تێپەڕبێت ، وە لە كاتی داوای زاتر مامەڵەكانیان كۆ دەكرێتەوە لە یەك پرۆسەدا بە پێی پێشبڕكێ كۆنمرەی دەرچووان لەو قۆناغەدا ڕێژەكەیان لێ وەردگرێت و لە مامەڵەی گواستنەوە ئاماژەی پێبكرێت .
ف - ئەو قوتابی / خوێندكارانەی كە گواستنەوەیان بۆ دەكرێت دەبێت لە ڕێگەی ناوەندی وەرگرتنەوە وەرگیرابن .